سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سامان و موڵك و ماڵی ئەردۆغان بڵاوكرایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تەمموز 2018

سامان و موڵك و ماڵی ئەردۆغان بڵاوكرایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
رۆژنامەی فەرمیی توركیا رۆژی پێنجشەممە جگە لە ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانی توركیا، سامان و موڵك و ماڵی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بڵاوكردەوە كە هەفتەی داهاتوو خولێكی نوێی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە سایەی سیستمی سەرۆكایەتیدا دەستپێدەكات.
بە گوێرەی رۆژنامەكە ئەردۆغان خاوەنی 6 ملیۆن و 347 هەزار لیرەی توركییە ( ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلار)ەو لە سێ‌ بانكدا دانراون.
هەروەها ئەردۆغان خاوەنی دوو دۆنم زەوییە لە ویلایەتی ریزە كە بەهاكەی دەگاتە 10 هەزار لیرەی توركی ( 2600 دۆلار ) و خانویەكیشی لە شارۆچكەی " ئۆسكودار"ی سەر بە ئیستانبوڵ هەیە بەبەهای 4 ملیۆن لیرە ( ملیۆنێك و 200 هەزار دۆلار).
رۆژنامەی فەرمیی توركیا رونیشیكردەوەتەوە كە ئەردۆغان ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئاودی " Audi A8 " هەیە كە بەهاكەی 234 هەزار لیرەی توركییە ( 50 هەزار دۆلار)
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیایە و لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 24ی حوزەیراندا 52%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بۆ خولێكی پێنج ساڵەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان