سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە یادی دووساڵەی كابینی نۆدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2021

لە یادی دووساڵەی كابینی نۆدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدووتوێی كتێبێكدا بەناوی  "چاكسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م"ى چاپ و بڵاوكرانه‌وه‌
خەرجی حكومەت لە مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلارە و داهاتەكانی (539 ملیۆن) دۆلارە

خەرجی حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا:
•    حكومەت لە مانگێكدا پێویستی بە نزیكەی (995 ملیۆن) دۆلار هەبووە بەم شێوەیە:
•    (775 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی موچەخۆران.
•    (205 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی كارپێكردن ( تەشغیلی)
•    (35 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی وەبەرهێنان ( پرۆژەكانی حكومەتی)

داهاتی حكومەتی هەرێم لەیەك مانگدا 
•     (539 ملیۆن) دۆلار داهاتی مانگانە لەم سەرچاوانەوەدەست كەوتووە.
•    (295 ملیۆن) دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت، لە بنەڕەتدا (720 ملیۆن) دۆلار كۆی گشتی داهاتی نەوتە، بەڵام (425 ملیۆن) دۆلاری دەدرێتەوە بە موستەحەقاتی كۆمپانیا و قەرزەكان.  
•    داهاتی ناوخۆ : (244 ملیۆن) دۆلار (پێش دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم داهات 140 ملیۆن دۆلار بووە) نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ لەكابینەی نۆدا زیادی كردووە، بەهۆی چاكسازیەوە.
•    پارەكەی عێراق: (383 ملیۆن) دۆلار ، لە مانگی 4ی 2020ەوە ئەم پارەیە وەستێندراوە.
•    یارمەتی هاوپەیمانان: بڕی (17 ملیۆن) دۆلار.
كورتهێنان لە خەرجی و داهات:
•    كۆی داهاتی ناوخۆ دەگەیشتە(939 ملیۆن) دۆلار
•    لەكاتێكدا خەرجی حكومەت لەمانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلار بووە
•    بەم پێیە لە كابینەی نۆدا حكومەت مانگانە بڕی (56 ملیۆن) دۆلار كورتهێنانی هەبووەو وەكو قەرز كەوتووەتە سەرشانی حكومەت.


نمونە: داهات و خەرجی حكومەت لە  نێوان مانگی 12/2019 و مانگی 4/2020:
•    داهات و خەرجی لە مانگی 12/2019 ئەمە ئەو مانگەیەكە  هێشتا نرخی نەوت دانەبەزیوەو قەیرانی كۆرۆنا سەری هەڵنەداوە:
•    تێكرای داهات لە مانگەكەدا (939 ملیۆن) دۆلار بووە:
•    داهاتی نەوت ئەوبەشەی گەراوەتەوەبۆ وەزارەتی دارایی: (295 ملیۆن) دۆلار.
•    داهاتی ناوخۆ: (244 ملیۆن) دۆلار
•    بەشە بودجەی هەرێم لەبەغداد: (383 ملیۆن) دۆلار
•    هاوكاری مانگانەی هاوپەیمان: (17 ملیۆن) دۆلار.


•    خەرجی حكومەت بۆ مانگی 12/ 2019
•    ( 995 ملیۆن ) دۆلار بووە بەم شێوەیە:
•    خەرجی موچە: (755 ملیۆن) دۆلار.
•    خەرجی بودجەی تەشغیلی: (205 ملیۆن) دۆلار.
•    خەرجی وەبەرهێنان: (35 ملیۆن) دۆلار
•    كورتهێنان: (56 ملیۆن) دۆلاربووە.


داهاتی حكومەتی هەرێم لە مانگی 4/2020 ئەمە ئەو مانگەیە كە نرخی نەوت دادەشكێت و كۆرۆنا سەر هەڵدەدا:
•    داهاتی نەوت: (60 ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی
•    داهاتی ناوخۆ: (60 لیۆن) دۆلار
•    هاوكاری هاوپەیمانی: (17 ملیۆن) دۆلار
•    كۆی گشتی داهات: (137 ملیۆن) دۆلار، لەو مانگانەدا حكومەتی هەرێم (86%)ی كۆی داهاتی خۆی لەدەستداوە.

 

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتی حكومەت لەبارەی دووساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیك وردستان 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 59 خولەک

کاریگەری گرێبەستە گازییەکانی ئەمریکا لەسەر داهاتووی هەرێم

null
پێش 1 کاتژمێر

فایەق زێدان لەگەڵ تۆم باراك باسی لە پێویستی هەمواركردنەوەی دەستورو گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

حەوت مەرجەکەی بودجەی ٢٠٢٧؛ هەرێمی کوردستان