سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ترەمپ: ئێستا كاتی ئەوەیە كە لەم شەڕە گاڵتەجاڕی و بێكۆتاییە بێینەدەرەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی یەکەم 2019

ترەمپ: ئێستا كاتی ئەوەیە كە لەم شەڕە گاڵتەجاڕی و بێكۆتاییە بێینەدەرەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
"كوردەكان شانبەشانی ئێمە شەڕیان دەكرد، بەڵام ئێمەش پارە و چەكی زۆرمان پێدان، كاتی ئەوە هاتوە لەم جەنگە بێماناو بێ كۆتاییە بێینە دەرەوە، زۆربەی شەڕەكانی ئەو ناوچەیە شەڕی خێڵەكین" ئەمە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە كە لەزنجیرەیەك تویتدا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا راگەیاند.
ترەمپ  لە تویتێكدا كۆتایی بەهاوكارییەكانی كورد هێنا لە رۆژئاوای كوردستان و ئاماژەی بەوەكردووە" كورد شەڕی لەگەڵ ئێمە كرد، بەڵام ئێمە پارەیەكی زۆرماندا و پێویستییەكانمان دابینكردن. ئەوان بۆ چەندین دەیە شەڕی توركیا دەكەن. من ئەم شەڕەم بۆ ماوەی سێ ساڵ راگرت"
ترەمپ كۆتایی بەشەڕی ئەمریكا لە سوریا هێناو رایگەیاندووە"كاتی ئەوە هاتوە لەم جەنگە گاڵتەجاڕی و بێكۆتاییە بێینە دەرەوە، زۆربەی شەڕەكانی ئەو ناوچەیە شەڕی خێڵەكین، بۆیە پێویستە سەربازەكانمان بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەكەمان، ئێمە شەڕێك دەكەین كە دەستكەوتی خۆمانی تێدا بێت و تەنها شەڕێكیش دەكەین كە بیبەینەوە".
سەبارەت بە دەستگیركراوانی داعشیش ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە ئیدی لەو شەڕەوە دوورین و زیندانییەكانی داعشیش چی لێدەكەن با لێی بكەن، وڵاتانی دراوسێی ناوچەكەش خۆیان شەڕی داعش بكەن نەك ئێمە".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان