سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

"شەڕڤانان مەودای پێنج كیلۆمەتر لە ناوچە سنوریەكان دەكشێنەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
"شەڕڤانان مەودای پێنج كیلۆمەتر لە ناوچە سنوریەكان دەكشێنەوە و ئەنجومەنە خۆجێیەكانی ئەو ناوچانە شوێنیان دەگرنەوە". ئەمە وتەی ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)یە.
ساڵح موسلیم لە لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ خێڵە عەرەبیەكانی ناوچەی گرێ سپی لە باكوری فورات رایگەیاند "ئەو رێككەوتنەیی لەنێوان ئەمریكا و توركیا كراوە، بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام نییە، بەڵكو پرۆتۆكۆڵێكە بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەكان" 
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە، ئاماژە بەوەش دەكات "لەو ناوچە سنوریانەی نێوان توركیا و رۆژهەڵاتی فوراتدا كە تێیدا شەڕڤانان لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی تایبەت بە ناوچەی ئارام دەكشێنەوە، یەك سەربازی توركی ناچێتە ناو ئەو ناوچانەوە".
  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 23 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان