سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كونسوڵخانەی ئێران لایەنە كوردییەكانی كۆكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی دووەم 2019

كونسوڵخانەی ئێران لایەنە كوردییەكانی كۆكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ژمارەیەك لە بەرپرسی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ لە كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی دەعوەت بوون.
دەعوەتەكە لەسەر بانگهێشتی كونسوڵخانە بوو بەمەبەستی سازدانی دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كە چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستانە، یەكێك لەو كەسانەی بەشداری دەعوەتەكەی كرد، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو.
محەمەدی حاجی مەحمود كتێبێك‌و ژمارەیەك بەڵگەنامەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران بەخشی، بەڵام كەناڵی جەماوەری زمانحاڵی حزبی سۆسیالیست هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكە‌و بەڵگەنامەكان ئاشكرانەكرد.
بەپێی زانیارییەكانی، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ بەرپرسی لایەنە سیاسییەكان، محەمەد جەوادد زەریف داوای كردووە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بە زوویی پێكبهێنرێت‌و كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد چارەسەربكرێن.
جەواد زەریف چەند رۆژێكە بەسەردانێك هاتووەتە عێراق، دوای دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغداد، هاتە هەرێمی كوردستان، تەوەری سەرەكی سەردانەكەی چۆنیەتی بازدانە بەسەر سزا ئابورییەكانی ئەمریكا لەڕێگەی فراوانكردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران‌و عێراق.

سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی‌و قوباد تاڵەبانی‌و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم‌و یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەو كەسانە بوون كە لە كونسوڵخانە ئامادەبوون بۆ دیدار لەگەڵ جەواد زەریف.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 21 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان