سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی و گۆڕان پەیوەندییەكانیان توندوتۆڵدەكەنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 کانوونی یەکەم 2018

پارتی و گۆڕان پەیوەندییەكانیان توندوتۆڵدەكەنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەو راگەیەنراوێكی سێ خاڵیان بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ": توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێكخستنەوەیان به ‌گوێرەی قۆناغەكە، هەلومەرجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان".


دەقی راگەیێندراوەكە:

ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان و خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/12/2018 لە هەولێر خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە و تیایدا چەند بابەتێكی هەستیار و گرنگ خرانە بەر باس و گفتوگۆ، لەوانە:

یەكەم: توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێكخستنەوەیان به ‌گوێرەی قۆناغەكە، هەلومەرجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ حكوومەتی فیدرال و وڵاتانی دەوروبەر كە بە شێوەیەكی گشتی ئەم پەیوەندییە دووقۆڵییە لە خزمەت پێشكەوتن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتماندا بێت.

دووەم: پێكەوە هەوڵی دروستكردنی یەكگوتاریی كوردستان بدرێت بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكانەوە هەیە و چارەسەری دۆخی ئێستا بكرێ به ‌شێوەیەك لەگەڵ دەستوور بگونجێ و مافی هەموو لایەك پارێزراو بێت.

سێیەم: سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و ئۆرگانەكانی دیكە، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە كۆك بون كە قۆناغەكە و هەلومەرجەكە یەكڕیزی و مشوورخۆریی هەموو لایەكی پێویستە و دەبێت‌ بە ئاراستەی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاتری سەقامگیری و دڵنیایی و بەهێزبوونی هەرێم بۆ بەرگەگرتنی تەحەدییەكان، هەنگاوی گونجاو هەڵێنرێت.

مەكەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 21 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان