سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

خوێندنگەكان بۆ دابینكردنی نەوت پەنا بە كەسوكاری خوێندكاران دەبەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2018

خوێندنگەكان بۆ دابینكردنی نەوت پەنا بە كەسوكاری خوێندكاران دەبەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
دوو هەفتە زیاترە وەرزی سەرماوسۆڵە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیون، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم نەوتی پێویستی بۆ خوێندنگەكان دابیننەكردووە و ئەوانیش بۆ پاراستنی خوێندكاران لە سەرما پەنا بۆ كەسوكاری خوێندكاران و خێرخوازان دەبەن.
بەڕێوەبەری خوێندنگەیەكی بنەڕەتی شاری سلێمانی بە " درەو میدیا"ی راگەیاند:" دەبوو پێش 1/11 حكومەتی هەرێم نەوتی بۆ خوێندنگەكان دابین بكردایە، بەڵام دوو هەفتە زیاتر بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و هیچ بڕە نەوتێك بۆ خوێندنگەكان دابیننەكراوە و چاوەڕوانیش ناكرێت وا زوو حكومەت نەوتیان بۆ دابینبكات".
راشیگەیاند بۆ دابینكردنی نەوت و پێداویستییەكانی تری خوێندنگە پەنایان بۆ خێرخوازان و كەسوكاری  خوێندكاران بردووە و لە كۆبوونەوەی دایكان و باوكاندا داوایان كردووە هەر كەسە و بە ویستی خۆی و بە گوێرەی توانی خۆی هاوكاری خوێندنگەكەیان بكەن بۆئەوەی بتوانن نەوت و پێداویستییەكانی تری خوێندنگە دابین بكەن.
قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوودا گەورەترین زیانی بە كەرتی پەروەردە و فێركردن لە هەرێم  گەیاندووە و سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ دۆخی ئابوری و دارایی حكومەت باشتر بووە، بەڵام وەك پێویست نەیتوانیوە ئاوڕ بەو كەرتە بداتەوە وو بەهۆی بایەخ نەدانی پێویستیش بە كەرتی پەروەردە و فێركردن، كەرتی تایبەت ئەسپی خۆی لەو بوارەدا تاوداوە و چەندین خوێندنگەی ئەهلی تایبەت لە شارەكانی هەرێمدا كراونەتەوە كە كوالێتی خوێندن تێیاندا زۆر بەرزە، بەڵام كرێی خوێندن تێیاندا زۆرە و تەنها ئەو خێزانانە دەتوانن منداڵەكانیان بنێرنە ئەو خوێندنگانە كە باری داراییان زۆر باشە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 19 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 20 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان