سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مالیكی پشتگیری لە كاندیدەكەی مەسعود بارزانی دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئەیلوول 2018

مالیكی پشتگیری لە كاندیدەكەی مەسعود بارزانی دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتگیری خۆی بۆ كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند.
بە گوێرەی هەواڵێكی میدیاکانی پارتی، مالیكی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رایگەیاندەووە مەسعود بارزانی پشتیوانی لە فوئاد حسێن دەكات و دڵنیان سەركەتوو دەبێت.
هەروەها راشیگەیاندووە ئاراستەی تێروانینی پارتیان بۆ روونبووەتەوە و پێیان باشە، یەك كاندید بێت و كورد نوێنەرێكی بەهێزی هەبێت لە بەغدا.

هاوكات هیشام ركابی بەڕێوەبەری راگەیاندنی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی  لە لێدوانێكدا بۆ سایتی " غەد پرێس" وتی:" مالیكی هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای هەیە، و هیواخوازە كورد  رێككەوتن بكەن و كۆدەنگ بن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە ئەو پرسە بوار دەڕەخسێنێت بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستا و رزگاربوون لە و ئاڵنگارییانەی وڵات رووبەڕوویان بوەتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 19 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان