سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فازل بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونیی كۆچی دواییكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئەیلوول 2018

فازل بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونیی كۆچی دواییكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیوا فازل بەرواری فەرماندەی فرقەی ئاڵتونیی لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە هەولێر كۆچی دواییكرد.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، تەرمی بەرواری لە پزیشكی دادی هەولێرە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شاری دهۆك دەكرێت و لەوێ‌ دەنێژرێت.
فازڵ جەمیل بەرواری ساڵی 1966 لە دهۆك لە دایكبووە و فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بووە و ساڵی 1980 تا 1991 فەرماندە بووە لە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان و دوای روخانی رژێمی سەددام حسێن بەشداریكردووە لە دامەزراندنی دەزگای ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی عێراق " دژە تیرۆر" و بووەتە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونیی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 19 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان