سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە گۆڕان نادات

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2018

پارتی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە گۆڕان نادات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە بزوتنەوەی گۆڕان ناداتەوە و خۆی كاندیدی بۆ ئەو پۆستە ئامادە كردووە.
(درەو میدیا) زانیویەتی، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتیمانی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بدرێتەوە بە یەكێتی و لەبەرامبەردا پۆستە سیادییەكانی تری بەغداد بۆ پارتی بێت.
لەوچوارچێوەیەدا، پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە خولی پێشوو درا بە بزوتنەوەی گۆڕان و ئارام شێخ محەمەد پۆستەكەی پڕكردەوە، ئەمجارە نادرێتەوە بە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی پۆستەكە پڕدەكاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، پارتی (مەلا بەشیر حەداد)ی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە یەكێكە لە كاندیدە دەرچووەكانی پارتی لە خولی نوێی پەرلەماندا.
ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان چاوی لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەیە لە بەغداد و یوسف محەمەد كاندیدی دەرچووی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق چاوی لە وەرگرتنی ئەو پۆستەیە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 18 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان