سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

شرۆڤەکردنی دەقە دەستوریەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە دەستوری عیراقدا

بۆیە هەریمی کوردستان وەک یەک هەریمی ناوهاتوو رۆل و پیگەو ئامادەیی میحوەری و کاریگەریهەیە لە دەستوری عیراقدا بە دابەش کرنی بەبێ هەمواری دەستورەکە تەواویدەستورەکە تیک دەچیت بۆیە بەهیچ شیویک لە روی ددەستوریەوە هەریمی کوردستان بەبێ هەموری دەستوری عیراق قابیلی دابەش کردن نیە هەر قسەیەکی تر جگە لەوە قسەیەکی سیدیە نەک یاسایی

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی دووەم 2026

شرۆڤەکردنی دەقە دەستوریەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە دەستوری عیراقدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. لەتیف شێخ مستەفا
 
دەروازەی پێنجەم لە دەستوری عێراق تەرخان کراوە بۆ هەرێمەکان و پەریزگاکان و دۆخی پایتەخت و ئیدراتی محەلی لە چوار چاپتەر یان بەشدا
یەکەم :ـ
چاپتەری یەکەم لەو دەروازەی پینجەمە تەرخانە بۆ هەریمەکان
لە پیشەوەو لە مادەی ۱۱۷ برگەی یەکەمدا دۆخی دەستوری هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردۆتەوەو دانی ناوە بە هەرێمی کوردستان بەو سنورانەی کە پیش دەستورەکە وەک دیفاکتۆ هەبوە وە بەو دەسەلاتانەی کە هەیبوە وەک هەرێمیکی فیدرالی.
دوای یەکلایی کردنەوەی دۆخی هەرێم لە بڕگەی دوەمدا دەڵیت ئەم دەستورە دان بەو هەرێمە تازانەدا دەنیت کە بەگوێرەی مادەکانی ئەم دەستورە دروست دەبن کە مەبەستی مادەی ۱۱۸ و ۱۱۹
هەر بۆیە مادەی ۱۱۸ و ۱۱۹ تایبەتە بەو هەرێمە تازانەی کە لە داهاتودا دروست دەبن کە لە برگەی ۲ ی مادەی ۱۱۷ دا باسی کردون و بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
تەنانەت دەتوانین بڵێین دەسەلاتی هەرێمەکان کە لەمادەی ۱۲۱ یشدا دیاری کراون ئەوە بۆ هەرێمە تازەکانە دەسەلاتەکانی هەرێم زیاترە لەوەی بۆ هەریمە تازەکان کە دروست دەبن چونکە بە گوێرەی مادەی ۱۱۷ دیاری کراوە بەوەی دەستورەکە دەلیت : ئەم دەستورە دان بە هەرێم و دەسەلاتەکانی دادەنێت
دەسەلاتیش دوو مانای هەیە مانای یەکەم مانای عضوی ( ئۆرگانی ) وە مانای وەزیفی کەواتە دەستورەکە دانی ناوە بە هەموو دەسەلاتەکانی کە (یاسادانان و جێبەجێ کردن و دادوەری ) دەگرێتەوە ، چی وەک ئۆرگان چی وەک ئەرک و دەسەلات کە هەیانبوە هەموشمان دەزانین کە دەسەلاتەکانی دام و دەزگاکانی هەرێم تا ئاستی دەوڵەتیکی نیمچە سەربەخۆ بوو کاتی دانانی دەستوری عیراق ،بۆیە دەتوانین بە گویرەی ئەم مادەیە بڵیین کە پەیوەندی نیوان هەریم و حکومەتی عیراق تا رادەیەک دەشیی وەک کۆنفدرالیەک تەمشا بکریت نەک فیدرالی بە گویرەی مادەی ۱۲۱
وە دەبیت هەریم سەبارەت بە دەسەلاتەکانی بەرمبەر بە دەولەتی فیدرال دەست بگریت بە مادی ۱۱۷ ەوە نەک مادەی ۱۲۱ کە ئەوە بۆ هەرێمە تازەکانە وە مادەی ۱۱۷ دەسەلاتی زۆر فراوانی هەبوی ئەو کاتی هەریمی سەلماندوە و دانی پیدا ناوە
دووەم
لە دەستورەکەدا سنوری هەرێمی کوردستانی لە مادەی ٥۳ لە یاسای کارگیری دەولەت بۆ قۆناغی گواستنەوە /برگەی ئەلف دیاری کراوە کە ئەو سنورانەن کە تا ۹/٤/۲٠٠۳ بەوەش هەریم یەک هەریمە لەو سنورەدا وە ناوی هەریمی کوردستانە هەر هەلوەشانەوەیەک یان کردنی بەچەند هەریمیک پیویستی بە هەمواری دەستورە،چونکە مادەی ٥۳ برگەی ئەلف بە گویرەی مادەی۱٤۳ وەک بەشیک لە دەستورەکە ماوەتەوە
جگە لە هەرێمی کوردستان بەغداش لە دەستورەکەدا سنوری دیاری کراوە بە گویرەی مادەی ۱۲٤ بۆیە پەرلەمان و حکومەتی فیدرال ناتوانن بە یاسا بەغدا بکەن بە دوو پاریزگا یان زیاتر وەک ئەوەی لەگەل پاریزگاکانی تردا دەتوانن بیکەن ئەگەر بیانەوێ بەغدابکەن بە دوو پاریزگا یان زیاتر دەبیت لە پیشەوە دەستوری بۆ هەموار بکەنەوە ،ئەو قسەیەی بۆ بە غدا راستە بۆ هەریمی کوردستانیش بە هەمان شێوەراستە
تاوەکوو مادەی ۱٤۳ لە دەستور هەموار نەکریت ناتوانریت هەریم بکریت بە دوو هەریم یان زیاتر
سێیەم
لە پۆستیکی پیشودا لەم پەیجە باسی شیوای شرۆڤە کردنی دەستورم بۆ کردن کە چەند ریبازیکی هەیە یەکیک لەوانە زانینی ویستی یاسادانەر لە کاتی دانانی دەستور یان یاساکە ئەوەش بە گەرانەوە بۆ پرۆتۆکۆلەکان و ئەو گفتوگۆیانەی کە کراون . دیارە پرۆتۆکۆلەکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە چوار بەرگدا چاپ کراون و لە بازاریش دەست دەکەون گفتوگۆکانی تایبەت بە هەریمەکان لە بەرگی چورەمدان لەو گفتوگۆیانە نەک هەر ئەوە نابینی کە پاریزگاکانی هەیم بتوانن لە داهاتودا جیاببنەوەو هەریمی تر دروست بکەن زۆر بە پێچەوانەوە هەموو لایەنەکان بە شیعەو سوننەو کوردەوە بەیەک دەنگ لەگەل داننان بون بە هەریم وەک یەک هەریم و تەنانەت ئەوانەش کە دژی فیدرالی بوون هیچ کیشەیەکیان نەبوە کە هەریم بەو سنورانەی یەک هەریم بیت وە تەنانەت ئەوانەش کە لەگەل فیدرالی پاریزگاکان بون بۆ هەریمی کورستان کیشەیان نەبوە کە وەک یەک هەریم دانی پیدا بنریت وە هیچ ئاماژەیەکی ئاشکراو ناواخن نیە وتبێتی یان ئەوەی لێ هەلبهینجرێ کە پاریزگاکانی هەریم لە داهاتودا بتوانن جیاببنەوە
ئەوەش سروشتی بوە چونکە عیراق لە دەولەتیکی سادەوە بوە بە فدرالی بۆیە ئاراستەکە بەرەو داننان بە هەرئم بوە وەک یەک هەریم بەتایبەتی کە هەمان سنور پیشتر بە یاسای حوکمی زاتیش دەمیک بوو دانی پیدانرابوە داوای فیدرالیش لەسەر داوای کورد بوو بە پلەئ یەکەم ،هەموو نوێنەرانی کوردیش لە لیژنەی نوسینەوەی دەستور لەگەل یەکپارچەیی هەریم بوون و بە خەیالیش بەخەیالیاندا نەهاتوە کە لە داهاتوو بەشی بکەن یان لیکی جیا بکەنەوە
چوارەم
کە یاسای ریکارەکانی جیبەجیکردنی پیک هینانی هەریمەکان ژمارە ۱۳ سالی ۲٠٠۸ دەرچوو پالپشت بە مادەی ۱۱۸ ی دەستور بەهیچ شیوەیەک باسی ئەوە ناکات کە پاریزگاکانی هەریم بتوانن ببن بە هەریمی سەربەخۆ
نە پێچەوانەوە دەقی پێچەوانەی تیدایە ئەویش دەقی مادەی (٢ بڕگەی سێیەم ) یاساکەیە کە ریکاری ئەوەی تیدایە چۆن ئەگەر پاریزگایەک لە پاریزگاکان کە زیاتر مەبەستی کەرکوکە هەرچەند ناوی نەهیناوە بچیتە سەر هەریمیک کە هەر تاقە هەریمی کوردستان لەکاتی دانانی یاساکەدا هەبوە واتە ریگای داوە هەیم گەورەتر ببیت و پاریزگا تر بینە پاڵی بەتایبەتی لە حاڵەتی جێبەجی کردنی مادەی ۱٤٠دا بەلام ریگای نەداوەو هیچ ریکاریکئ تیدا نیە سەبارەت بەوەی ئەگەر پاریزگاکانی هەریم ببن بە هەریمی سەربەخۆ
پینجەم
ناوی هەریمی کوردستان لە چوار مادەدا هاتوە بە راشکاوی و بەناو هاتوە ئەوانیش
یەکەم مادەی دوەم کە دەلیت دەبیت هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە هەریمی کوردستان بەکاربهینرین
دوەم مادەی ۱۱۷ کە دانی بەهەریمی کوردستاندا ناوە
سێتەم مادەی ۱٤۱ کە دەلیت دان بە هەموو ئەو یاساو گریبەست و بریاری دادگاکانی هەریم دادەنریت کە پیش دەرچونی ئەم دەستورە دەریکردون
مادەی ۱٤۳ یش کە وەک وتم سنوری هەرمی دیاریکردوە
جگە لەوە لە مادی تیش بە ناراستەوخۆ ناوی هاتوە وەک مادەی ۱٤٠ کە ناوچە جێناکۆکنەکان ناوچەی جیناکۆکن لر نوان هەرئمی کوردستان و دەولەتی فیدرال ئەگەر کوردستان دابەش ببیت ئەو ناوچانە لە نیوان کێ و کێ ناوچەی جێ ناکۆکن
بۆیە هەریمی کوردستان وەک یەک هەریمی ناوهاتوو رۆل و پیگەو ئامادەیی میحوەری و کاریگەریهەیە لە دەستوری عیراقدا بە دابەش کرنی بەبێ هەمواری دەستورەکە تەواویدەستورەکە تیک دەچیت
بۆیە بەهیچ شیویک لە روی ددەستوریەوە هەریمی کوردستان بەبێ هەموری دەستوری عیراق قابیلی دابەش کردن نیە هەر قسەیەکی تر جگە لەوە قسەیەکی سیدیە نەک یاسایی
خوا روی ئەوانە رەش کات کە گەیاندویانین بە رۆژیک خەلکانیک هەبن گەیشتبنە ئەو براویەی کە هەریم دابەش بکریت
دیارە ئەوانەی کە وادەلین بە دلنیاییەوە لە دۆخیکی خراپدان و تیا دەگەین بەلام چارەسەر بەدلنیاییەوە بە دابەش بونی هەریم نابیت بە لکو بە گوین و لەناوبردنی ئەوانە دەبیت کە بونە هۆکاری ئەم دۆخە 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

تۆڕەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی کەرکووک و هەرێمی کوردستان

null
پێش 10 کاتژمێر

مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان دابەشناكرێت

null
پێش 11 کاتژمێر

په‌مپكردنی نه‌وت له‌ بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان ده‌ستیپێكرد