سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی سەردانی قوتابخانەو فەرمانگە حكومییەكان  لە بەرپرسە حزبییەكان قەدەغـە دەكات

یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە نوسراوی فەرمی، سەردانی قوتابخانەو فەرمانگە حكومییەكان لە بەرپرسە حزبیەكانی قەدەغە دەكات.

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی یەکەم 2026

یەكێتی سەردانی قوتابخانەو فەرمانگە حكومییەكان  لە بەرپرسە حزبییەكان قەدەغـە دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو: 

 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە نوسراوی فەرمی، سەردانی قوتابخانەو فەرمانگە حكومییەكان لە بەرپرسە حزبیەكانی قەدەغە دەكات.

لێبرسراوێكی مەڵبەندی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی نوسراوێكی واژۆكردووەو لە رێگەی مەكتەبی كاروباری رێكخراوەكانەوە ئاراستەی سەرجەم مەڵەبەندەكانی یەكێتی كردووەو تیایدا هاتووە:

"هەڤاڵانی لێپرسراو لە مەڵبەند و كۆمیتەكان سەردانی هیچ قوتابخانەو فەرمانگەیەكی حكومی نەكەن" سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانیش نابێت نوسراو ئاراستەی هیچ شوێنێك بكرێت بۆ گۆڕانكارییەكان.

دەستوەردانی حزبی لە دامەزراوە فەرمییە حكومیەكاندا لە هەردوو زۆنی زەردو سەوز بونی هەیەو ئەم بڕیارەی یەكێتی بۆ بەرپرسانی یەكێتییە، ئایا پارتیش بڕیارێكی لەو شێوەیە دەدات بۆ رێگری لە دەستوەردانی حزبی لەكاروباری حكومەت یان نا؟

پێشتر (درەو) لە راپۆرتێكی بەدواداچووندا بڵاویكردەوە " كۆمیتەكانی یەكێتی و ناوچەكانی پارتی قوتابخانەكان هەراسان دەكەن" لەماوەی یەك مانگدا كۆمیتەیەكی سەربە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی سەردانی (50) قوتابخانەی كردووە.

دەقی راپۆرتەكەی درەو 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 5 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان

null
پێش 19 کاتژمێر

محەمەد حاجی مەحمود: كەس ناتوانێت دەستگیرم بكات