سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قاسمی سولەیمانی نانی نیوەڕۆی لای مەسعود بارزانی خوارد

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئەیلوول 2018

قاسمی سولەیمانی نانی نیوەڕۆی لای مەسعود بارزانی خوارد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
دوێنی سێشەممە قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و یاریزانی سەرەكی پرۆسەی سیاسی عێراق، لە هەرێمی كوردستان بوو.

 بەپێی زانیارییەكانی " درەو میدیا " بەیانی سێشەممە سولەیمانی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی كۆبوەتەوە و نیوەڕۆكەشی لە سەری رەش لەگەڵ مەسعود بارزانی نانی نیوەڕۆی خواردووە.
قاسمی سولەیمانی پەیامێكی داوەتە یەكێتی و پارتی ئەویش ئەوەبووە " بەهیچ شێوەیەك مەچنە هیچ بەرەیەكی كوتلەكانی شیعەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ، چونكە ئەوە ناو ماڵی شیعەیە و رۆژێك هەر دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە و ئەوكات ئێوە بچنە هەر بەرەیەكەوە ئەوە دەبنە دوژمنی بەرەكەی تر، بۆیە پێویستە كورد بە بێلایەنی بمێنێتەوە" 
قاسمی سولەیمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو كە " هەریەك لەو کوتلانەی شیعە زیاتر لە 100 پەرلەمانتاریان هەیە، بۆیە ئەگەر ئێوە بچنە بەرەیەكەوە لانی كەم 100 پەرلەمانتار دەبێتە دوژمن و نەیارتان بۆیە مەبنە بەشێك لەو ململانێیانە".
ئەو پەیامەی قاسمی سولەیمانی ئەگەر لەلایەك وا لێكبدرێتەوە لە بەرژەوەندی كوردە لەلایەكیش بۆ ئەوەیە كە كورد نەچێتە بەرەی ئەمریكییەكانەوە و یاریەكە یەكلا نەكاتەوە، چونكە ئێستا كورد بەتایبەتیش یەكێتی و پارتی بچنە هەر بەرەیەكەوە ئەوا ئەو بەرەیە دەتوانێت نیسابی یاسایی تەواوبكات و حكومەت پێكبهێنرێت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 18 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان