سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر داوای كۆبونەوەی لایەنەكان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

سەدر داوای كۆبونەوەی لایەنەكان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆكی لیستی (سائرون) كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی بانگهێشت كرد بۆ كۆبوونەوە بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
سەدر كە چەند رۆژێكە هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تەنیا لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە پەیامەكانی بڵاودەكاتەوە، لە تویتێكدا نوسیویەتی: سەرباری جیاوازییەكانمان، با بەشوێن خاڵە هاوبەشەكانماندا بگەڕێین و بێ سازشكردن لە بنەما جێگیرەكانمان.. بۆیە با دیالۆگ بكەین.
سەدر هەر لەو تویتەدا سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بانگهێشت دەكات بە مەبەستی كۆبونەوە و دەڵێ" دەرگا كراوەیە و دەستمان درێژە لە پێناو بونیادنانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكراتی خاوێن".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان