سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فشار دەخرێتە سەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 نیسان 2018

فشار دەخرێتە سەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رووبەڕووی فشار بوەتەوە بۆئەوەی پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەنەچێت و بەدەست دەنگەكان جیابكرێنەوە.
كەریم تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران و وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: " ئامێری ئەلیكترۆنی رێگە لە دەستێوەردانی مرۆڤ دەگرێت بۆئەوەی حزبەكان گومیانیان نەبێت لە گۆڕینی ئەنجامەكان و رۆیشتنی دەنگی كاندیدێك بۆ كاندیدێكی تر".
تەمیمی وتیشی: " ئێمە دەمانەوێت حزبەكان هانی ئەو پرۆسەیە بدەن و پشتگیری لە كۆمسیۆن بكەن رەچاوردنی ئەوەی كە ئەو ئامێرە بە شێوەیەكی باش رێگە لە ساختەكاری دەگرێت و یارمەتیدەریش دەبێت لە زوو راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بەڵام ئێمی تێبینیمان كردووە كە هەندێك لایەن خوازیاری ئەوە نین."


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 خولەک

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 8 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان