سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن لەگەڵ عەبادی قسەدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 حوزەیران 2018

جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن لەگەڵ عەبادی قسەدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كرد.
بەپێی هەواڵێك كە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا پابەندبونی واشنتۆنی نیشانداوە بە بەردەوامیدان بە پاڵشتییەكانی عێراق لە شەڕی لەناوبردنی داعشدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا عەبادی و مایك پێنس گفتوگۆیان كردووە لەبارەەی "دۆخی ناوچەكە و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق".
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەباددی دوای چەند رۆژێك دێت لە هاوپەیمانێتیكردنی حەیدەر عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق.
تائێستا هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ئەو هاوپەیمانێتییەوە روون نییە كە لەنێوان سەدر و عەبادی و هادی عامری و عەممار حەكیم وەكو چوار هێزی سیاسی سەربە پێكهاتەی شیعەدا دروستبووە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 10 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 11 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان