"جەنگی روسیا لە ئۆكرانیا نزیك بوەتەوە لە كۆتایی"

Draw Media

2022-03-07 14:21:14



درەو:
"جەنگی روسیا لە ئۆكرانیا نزیك بووەتەوە لە كۆتایی، چونكە روسیا ئامانجەكانی خۆی بەدەستهێناوەو نایەوێت هەموو خاكی ئۆكرانیا داگیر بكات" ئەمە وتەی  ئوسامە تۆفیق بەدر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی میسر و باڵیۆزی پێشوی میسرە لە ئۆكرانیا.
ئوسامە تۆفیق بەدر لە وتارێكیدا ئاماژە بەوەدەدات كە روسیا  لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی لە هێرشەكەی بۆسەر ئۆكرانیا نزیكبوەتەوەو شەڕەكە بەرەو كۆتایی دەچێت.
باڵیۆزی پێشووی ئۆكرانیا لە وتارێكیدا كە سەبارەت بە جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەڵێت: روسیا نایەوێت هەموو ئۆكرانیا داگیربكات‌و چەند ئامانجێكی هەیە لەو جەنگەو ئامانجەكانی بەدیهێناوەو جەنگەكە نزیك بوەتەوە لە كۆتایی.
بەوتەی ئەو باڵیۆزە ئامانجە تایبەتەكانی روسیا لە هێرشەكەی بۆسەر ئۆكرانیا ئەمانەن:
•    گرنتیكردنی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی ئاوی سازگار بۆ كریمیا كە ئۆكرانیا نزیكەی ساڵێكە برێویەتیو بە داگیركردنی ئاری  خیرسۆن ئەو ئامانجەی روسیا بەدیهات.
•    كۆنترۆڵكردنی وێستە ئەتۆمییەكانی  ئۆكرانیاو لەوەشدا روسیا سەركەوتوو بووە.
•    گەرەنتیكردنی مافی كەمینەی روسیی لە سێ‌ شارە گەورەكەی ئۆكرانیا ( خاركێڤ, دینبرۆپترۆڤسكی, ئۆدیساو بەندەرە ستراتیژییەكەی) بۆئەوەی ئۆكرانیا هیچ دەروازەیەكی لەسەر دەریای رەش نەبێتو هەموو ئەو شارانەش دەكەونە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا‌و زۆرینەی دانیشتوانەكەیان روسن‌و رویاری دینپرۆ خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا لە خۆرئاوای جیادەكاتەوە و روسیا خۆرئاوای ئۆكرانیای ناوێت‌و دانیشتوانەكەی روس نین‌و تەنها دەیەوێت ببێتە ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك لە نێوان خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا‌و پۆڵەندا كە یەكێكە لە وڵاتەكانی ئەندامی ناتۆ.
•    روسیا زۆرینەی ئامانجەكانی تائێستا بەدیهێناوە‌و ئەوانەی دیكەش تەواو دەكات‌و شێوازێك پەیڕەو دەكات كە راستەوخۆ ناچێتە ناو شارە گەورەكان‌و گەمارۆیان دەدات‌و ژێرخانی بە تەواوەتی وێراندەكات و كە ئەوەش بەدیهات یەكەكانی سوپای روسیا بە ئاسانی دەچنە نێو شارەكانەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand