لە وەزیرییە بۆ كاری دیلیڤەریی

Draw Media

2021-08-28 11:33:28



درەو:
سەید سادات وەزیری پێشووی پەیوەندییەكان لە ئەفغانستان لە ئەڵمانیا كاری گەیاندنی خواردن دەكات.
سادات دەڵێت: دەمتوانی گەندەڵ بم‌و چەندان ملیۆن دۆلار بەدەستبێنم. 
لە رابردوودا وەزیر بوم و خزمەتی خەڵكە دەكرد ئێستاش كاری گەیاندن دەكەم لە كۆمپانیای لیفراندۆ و خزمەتی خەڵك دەكەم.
سەید سادات دوو ساڵ وەزیری پەیوەندییەكان بووە لە حكومەتی ئەفغانستان‌و سێپتەمبەری 2020 لە پێناوی بەدەستهێنانی داهاتوییەكی باشتر كۆچی كردووە بۆ ئەڵمانیا.
سادات دەڵێت: من شانازی بە كارەكەمەوە دەكەم دەمتوانی و دەشكرا ببم بە یەكێك لە وەزیرە گەندەڵەكان‌و چەندان ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنم, دەمتوانی چەندان باڵاخانە یان هۆتیل لێرە یان لە دوبەی بكڕم و پێویستم بە كاركردن نەبێت, بەڵام خۆشحاڵم بە كارەكەمو دەرونم ئاسودەیەو هەشت بە هیچ پەشیمانییەك ناكەم.
سادات بەهۆی كارەكەی ئێستایەوە رەخنەی زۆری ئاراستە دەكرێت بەڵام ئەو دەڵێت: دەبێت هەموو كەس كاربكات, تۆ خەرجی زۆرت لەسەر شانەو پێویستە كرێی خانوو بدەیت, پێویستە پارە پەیدا بكەیت بۆ ژیان لەبەرئەوە پێویستە كاربكەیت.
دەشڵێت: ئەگەر لە رابردوودا وەزیر بووم مانای ئەوە نیە بێ‌ كاربم‌و هیچ نەكەم, من هەموو سیاسییەكان هاندەدەم هەمان هەنگاوی من بنێن‌و دوای خانەنشین بونیان كاربكەن و پێویستە لەسەریان وەك هەموو خەڵك كاربكەن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand