دادگا داوا لە پەرلەمان دەکات پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵگرێت

Draw Media

2020-05-11 20:53:34



درەو:

🔻 دوو پەرلەمانتاری کوردی سەربە پارتی و یەکێتی تێدایە
🔻 دۆسیەی یەکێکیان دزی و ئەوی تر بەرتیلە
(درەو):
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق دەکات، دوان لەوانە پەرلەمانتاری کوردن و یەکێکیان سەربە پارتی و ئەوی تر سەربە یەکێتییەو دۆسیەکانیان دزی و بەرتیلوەرگرتنە.
سایتی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵگرێت.
ئەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوا دەکات پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت، چەند پەرلەمانتارێکن کە تۆمەتی گەندەڵی و دۆسیەی بڵاوکردنەوەو چەند کەیسێکی تریان لەسەرە.
دادگا دەیەوێت لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە تەواوبکات، بۆ ئەمە پێویستی بەوەیە پارێزبەندیی یاساییان لە پەرلەمانەوە لەسەر هەڵبگیرێت.
بەگوێرەی قسەی سەرچاوەکە، ئەو پەرلەمانتارانەی کە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوای کردووە پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت بریتین لە:
🔹 قاسم الفهداوي
🔹 مثنى السامرائي
🔹 كاظم الصيادي
🔹 عبد الله عبد الحميد ذياب
🔹 صادق السلطاني
🔹 هريم كمال
🔹 فائق الشيخ
🔹 عالية نصيف 
🔹 محمد اقبال عطوان العطوانی
🔹 كاظم فنجان الحمامي
🔹 احمد عبد الله الجبوري
🔹 علي الصجري
🔹 ندى شاكر جودت
🔹 طلال الزوبعي
🔹 مناهل جليل علي
🔹 بشار الكيكي
🔹 فلاح حسن زيدان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand