حكومەت دەستكاری موچە دەكات و پەرلەمان رەتی دەكاتەوە

Draw Media

2020-04-20 08:15:10



درەو:
 (پاشەكەوتی موچە، دەستكاریكردنی دەرماڵە ناجێگیرەكان، گۆڕانكاریكردن 25%ی كۆی موچەی فەرمانبەران) ئەو سێ پێشنیازەی وەزارەتی دارایی عێراقن بۆ دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران، كە لەلایەن پەرلەمانەوە رەتدەكرێتەوە.
عەلا چەلوب فەهد، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیییەكان لە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حكومەتی عێراقی  راگەیاندووە: وەزارەتی دارایی بەپێی گۆڕانكارییە ئابوورییەكان و دابەزینی نرخی نەوت، سیستەمی نوێی موچەی فەرمانبەران دادەڕێژێتەوە.

فەهد ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی لە هەماهەنگیدان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێشنیازەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی، پێشنیازەكانیش بریتین لە؛
🔹  گۆڕانكاریكردن لە 25%ی كۆی موچەی فەرمانبەران
🔹  پاشەكەوتی بەشێكی موچەی فەرمانبەران
🔹  كەمكردنەوەی دەرماڵە ناجێگیرەكان 
هەسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە كە بەهەموو جۆرێك دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران رەت دەكەنەوەو ئەو پێشنیازانە لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەخراوەتەوە روو.
پێشتر (درەو) لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە (كۆردێك بیرۆكەی پاشەكەوتی موچە دەخاتە بەردەم بەرپرسانی عێراق) ئاماژەی بەوەكردبوو (د. فوئاد حسین) وەزیری دارایی عێراق چەند بیرۆكەو ئۆپشنێكی ئامادەكردووە بۆ بەردەم بەرپرسانی عێراق، ئەویش (پاشەكەوتی موچە یان بڕینی دەرماڵەی موچەخۆرانی عێراق)، لە پێناو رزگاربوون لەو دۆخە داراییەی كە بەرۆكی عێراقی كردووە.  

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand