جیهانگیری‌و بازاڕی ئازادو پەیوەندییەكان گۆڕانیان بەسەردادێت  

Draw Media

2020-04-13 15:59:06



(درەو):
پسپۆڕانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دیراسەیەكیان لەبارەی دۆخی جیهان دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامداوەو گە یشتونەتە ئەو ئەنجامەی، ڤایرۆسەكە كاریگەرییە تەندروتستییەكانی لەسەر خەڵك تێدەپەڕێنێ‌و زەمین لەرزەیەكی سیاسی‌و ئابوری دەخولقێنێ‌، گوزر لە بازرگانی جیهان دەدات‌و، سەقامگیری لەژمارەیەك لەوڵاتانی جیهان دەهەژێنێت. 

ئامادەكارانی دیراسەكە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی:
🔹 جیهانگیری‌و بازرگانی ئازاد لەجیهان وەك پێش بڵاوبونەوەی كۆرۆنا نامێنێت.
🔹جیهان بەرەو قەیرانێكی ئابوری گەورە هەنگاودەنێت بە قەبارەی ئەو قەیرانەی كە لەكۆتایی بیستەكان‌و سەرەتای سیییەكانی سەدەی ڕابردوودا سەریهەڵدا.
🔹بەرهەمی ناوخۆیی كەرەستەی خاو لەجیهان تائێستا بەڕێژەی 12% دابەزیووەو پێشبینی دەكرێت لەمانگەكانی داهاتوو دابەزینەكە بەردەوامبێت.
🔹 بەرزبوونەوەی بەرچاو هەیە لە ڕێژەی بێكاری بەتایبەت لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو وڵاتانی جیهان.
🔹 هاوشانی قەیرانی ئابوری كێبڕكێ‌و، ناكۆكی سیاسی‌و ڕەنگە سەربازیش لەنێوان وڵاتان دروستبێت لەسەر بەدەستهێنانی كەرەستەی پزیشكی. 
🔹 بەهۆی پەككەوتنی جوڵەی فرۆكەوانی جۆرێكی تر لە بازرگانی جیهانی دادەمەزرێ‌و بازرگانی ئازاد بەمشێوەیەی ئێستا نەمێنێت.
🔹ڕەنگە وڵاتان پەنابەرنە بەر كۆت‌وبەندكردنی بەرهەمهێنان‌و ئاراستەكردنی زیاتر بۆ ناوخۆ بەتایبەت لەو بوارانەی زۆر گرنگن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، سەرەڕایی زۆری تێچووەكەی.
🔹 ڕەنگە وڵاتان كۆتوبەند بخەنە سەر هەناردەكردنی كەرەستەی گرنگ، وەك ئامێری پزیشكی، لەڕێی سەپاندنی باج‌و هەندێ كۆت‌و بەندی تری تایبەت بە هەناردەكردن‌و هاوردەكردن.
🔹 كۆرۆنا دەبێتە هۆكاری خێراكردنی گەورەبوونی ڕۆڵی چین وەك دەوڵەتێكی مەزنی جیهانی.
🔹ئەو هاوكارییانەی كە چین پێشكەشی وڵاتانی زەرەرمەندی دەكات‌و،غیابی ئەمریكا، پێگەی چینی بەهێزتركردووە بە بەراورد بە ئەمریكا.
🔹 گۆڕانی هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتە زلهێزە، ئاڵۆزییەكانی ئێستا قوڵتر دەكاتەوە.
🔹پێشبینی دەكات كۆرۆرنا قەیرانی سیاسی‌و سەربازی ناوخۆیی‌و دەرەكی نوێ‌ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بخولقێنێ‌‌و، ڕەنگە سەقامگیری هەندێك وڵاتی وەك میسرو ئوردون بهەژێنێت.
🔹 بلاوبونەوەی كۆرۆنا ئەوەی ماوەی لەئابوری  ئێران وێرانی دەكات.
🔹 ڕەنگە ئەو قەیرانە جیهانییە ببێتە هۆی فراوانكردنی ڕۆڵی ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانی وەك داعش‌و قاعیدە.
سەرچاوە:شەرق ئەلئەوسەت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand