كۆرۆنا لەپاشەڕۆی شەمشەمە كوێردایەو جوتیاران بەكاریدێنن

Draw Media

2020-04-08 09:48:28



وەرگێڕان:درەو
زاناكان‌و لێكۆڵەرەوەكان لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەوەستان لەهەوڵەكانی زانینی سەرچاوەی پەتاكە. لەسایەی نادیاری شوێنی دروستبوونی ڤایرۆسەكە تازەكە، تێۆری جۆراوجۆری بێبەڵگە بڵاوبووەوە كە لەچوارچێوەی هەوڵە شێلگیرەكاندایە بۆ زانینی سەرچاوەی ڤایرۆسەكە.
هەندێك پێیانوایە ڤایرۆسی كۆرۆنا پیلانگێڕییەكی ئابورییە، هەندێكی تر تەكنەلۆجیای نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت تۆمەتباردەكەن، لەكاتێكدا تێۆرێكی تر هەیە دەڵێت، چەكێكی بایۆلۆجیە لەچین دروستكراوە، یان سوپای ئەمریكا دروستیكردووەو هێناویەتی بۆ چین، بەڵام زۆرترین ئەو تێۆرانەی لەناو خەڵكدا باوە جەختدەكات، سەرچاوەكەی بازاڕی شاری وۆهانە. 
تۆڕی "CNN"ی ئەمریكی لەزاری ژمارەیەك شارەزای بواری ڤایرۆساتەوە بڵاویكردووەتەوە، هەر كەسێك بانگەشەی ئەوە بكات سەرچاوەی "كۆڤید_19" دەزانێت خەمڵاندن دەكات، جەختیشدەكەن كە هیچ  بەڵگەیەك نییە  بیسەلمێنێت حكومەتی چین یان ئەمریكا ڤایرۆسەكەی لەناو خەڵك بەدەستی ئەنقەست بڵاوكردووەتەوە، تائێستاش ئەگەری  هەر لەنزیك لەواقیعەوە ئەوەیە، ڤایرۆسەكە لەشەمشەكوێرەوە گوازرابێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی زاناكان تێۆری پیلانگێڕی بەدوور دەزانن سەبارەت بەوەی ڤایرۆسەكە وەك چەكێكی بایۆلۆجی بەكارهاتبێت، بەڵام ئەوان لەبارەی هەندێ‌ پرسی ترەوە دابەشبوون، بەو تێۆرەشەوە كە بەلای زۆرێكەوە پەسەندە بەوەی ڤایرۆسەكە لە بازاڕێكی وۆهان دروستبووە، ئەوانەی لایەنگری ئەم تێۆرەن پێیانوایە ئەو بازاڕە قەرەباڵغە بەخەڵك‌و ئاژەڵی كێوی بەهێزترین ئەگەرە. بەڵام ئەوانەی گومانیان هەیە لەودیراسەیە جەختدەكەن چەندین كەس لە تووشبووەكانی سەرەتا هیچ پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان نەبووە لەگەڵ بازاڕەكە. 
  
 ڕووداوێكی ڕێكەوت بووە
لەسەرەتای مانگی شوباتدا دوو لێكۆڵەرەوەی چینی تیۆرەیەكیان خستەڕوو كە جەختدەكات ئەسڵی ڤایرۆسەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوێكی ڕێكەوت لەیەكێك لەو دوو تاقیگەیەی دەكەوێتە نزیك شاری وۆهان. بەڵام زۆربەی شارەزایان ئەو تێۆرەیان ڕەتكردەوەو، ڕایانگەیاند هیچ بەڵگەیەك پاڵشپتی ئەتیۆرە ناكات، هەروەك حكومەتی چین ئەو تیۆرەی بەتوندی ڕەتكردەوە.
لەبەرامبەردا، ڕیچارد ئەبرایت پسپۆڕی بواری چەكی بایەلۆجی لەزانكۆی ڕۆتجەر ڕایگەیاند،" تیۆری ڕووداو پێدەچێت لۆژیكی بێت و، ئەگەری گەیشتنی ڤایرۆسەكە بە مرۆڤ  لەڕێی ڕووداوێكی تاقیگەوە بەدوور نازانرێت". 
تیۆری بازاڕ بەدوور دەزانێت وپێیوایە هیچ پەیوەندییەكی بەدروستبوونی ڤایرۆسەكەوە نییە، ڕەنگە بەشداریكردبێت لە بڵاوبوونەوەیدا، بەڵام لەشوێنێكی تری  وۆهان دروستبووە نزیكەی مانگێك لەوەو پێش.
لێكۆڵەرەوەكان كۆكن لەسەر ئەوەی ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، 27 لێكۆڵەر لەبواری تەندروستی گشتی لەسەرانسەری جیهان، نامەیەكیان لە گۆڤاری "زە لانسێت"ی پزیشكی نوسی‌و تێیدا ئیدانەی تیۆری پیلانگێڕیان كردو، ئاماژەیان بەوەكرد:" تیۆرەكانی پیلانگێڕی هیچ ناكات جگە لەخولقاندنی ترس‌و پروپاگەندەو، ئەو لایەنداریانەی  دەبنە بەربەست لەبەردەم هاوكاری جیهانی بۆ قەلاچۆكردنی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە".
 ئەو شارەزایانە بەڵگەی زانستیان خستووەتەڕوو كەپشتیوانی ئەو تیۆرە دەكات بەوەی ڤایرۆسەكە لەسەر زەوی درستبووە، یەكێك لەوانەش (بیتەر داسزاك)ە، كە شارەزایەكی دیاری ڤایرۆساتەو ماوەی 10ساڵە لە چین كاردەكات‌و، ڕایگەیاندووە، ئەوان دڵنیان كە "كۆڤید_19" لە شەمشە كوێرەوە هاتووە، بەڵام بەدیاریكراوی ئەو ناوچەیە نازانن كە لێوەی سەریهەڵداوە، یان بەدیاریكراوی لەچی جۆرە شەمشە كوێرەیەكەوە بووە، هەروەك نازانن ژمارەی ئەو ڤایرۆسانەی تر كە بوونیان هەیەو ڕەنگە لەئایندەدا دەربكەون.

شەمشەمە كوێرە

لەلایەكی ترەوە، مشتومڕ سەبارەت بەوەیە ئاخۆ ڤایرۆسەكە ڕاستەوخۆ لە شەمشەمە كوێرەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، یاخود ئاژەڵێكی تر هەیە لەو نێوەندەدا، داسزاك پێیوایە ڕەنگە شەمشەمە كوێرەیەك ئاژەڵێكی ماڵی لە مەزرایەك توشكردبێت، دواتر ئەو ئاژەڵە بەزویندووی  هێنرابێتە بازاڕ، لەنێو خەڵكدا ماوەتەوە لەیەكێك لە گونجاوترین شوێنەكان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسات، كەئەویش بازاڕی وۆهانی شێدارە.
بەڵام ئەو دیراسەیەی كە گۆڤاری " زە لانسێت" بڵاویكردووەتەوە، هەندێك گومانی وروژاندووە سەبارەت بەو تیۆرەو، ڕونیكردووتەوە كە" نزیكەی یەك لەسەرسێی نەخۆشە سەرەتاییەكان پەیوەندییان نەبووە بە بازاڕەكەوە، لەنێو ئەوانەشدا یەكەم نەخۆش كە لە 1 كانوونی دووەم  نیشانەكان لەسەری دەركەوتن، كە هیچ پەیوەندییەكەی پەتایی لەنێوان ئەو و حاڵەتەكانی دوای ئەودا نەدۆزرایەوە. 
هەر لەم چوارچێوەیەدا، فنسنت راكانیلۆ مامۆستای زانستی زیندەوەرزانی وورد لەزانكۆی كۆلۆمبیا پێیوایە خەڵك چونەتە بازاڕی فرۆشتنی ماسی‌و هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون. ئەو تیۆرەیەكی تر بە ڕاست دەزانێت‌و پێیوایە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جوتیارێك بووە، ڤایرۆسەكە لە پیسایی شەمشەمە كوێرەدایە كە جوتیارەكان لەچەندین وڵات وڵات بەكاریدێنن بۆ بەپیتكردنی زەوییەكانیان، دوای تووشبوونی، ئەو جوتیارە چووەتە وۆهان‌و خەڵكی تری تووشكردووە.     
 
سەرچاوە: عەرەبی جەدید

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand