نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە.

Draw Media

2020-04-03 09:40:39



درەو:

🔻 نەوتی برێنت لە 23دۆلارەوە بۆ 31 دۆلار بەرزبوەوە

🔻 نەوتی خاو لە 20 دۆلارەوە بۆ 25 دۆلار بەرزبوەوە

درەو:

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سوعودیە .

لەدوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەوە ترەمپ رایگەیاند پێشبینی دەكەم رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكرێـەوە بەوەش راستەوخۆ نرخی نەوتی بەرزكردەوە بە جۆرێك

نرخی نەوتی برێنت لە 23 دۆلارەوە بۆ 31 دۆلار بەرزبوەوەو نرخی نەوتی خاویش لە 20 دۆلارەوە بۆ 25 دۆلار بەرزبوەوە.

 

🔹 ئێستا نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەم شێوەیەیە:

🔸 نەوتی برێنت: 31.68 دۆلارە

🔸 نەوتی خاو : 25.87 دۆلارە

 

🔹 بەڵام لە 2020/3/30 نرخی نەوت بەم شێوەیە بوو :

🔸 نرخی نەوتی برێنت : 23.3 دۆلار

🔸 نرخی نەوتی خاو : 20.34 دۆلار

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand