داهات و خەرجی گشتی عێراق تا کۆتایی نیسانی (2024)

Draw Media

2024-06-11 14:44:23




درەو:

رۆژی (9ی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە زیاتر لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (38 ترلیۆن و 26 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و پتر لە (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار) دینار بووە، کە (91%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (9%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (13.2%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (5 ترلیۆن 582 ملیار) دینار داهات سەرڕێژی کردووە.
🔹 زیاتر لە (3 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (177 ملیار و 188 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار زۆرتر لە (17 ملیار و 333 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (3 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی (2024)دا

رۆژی (9ی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ نیسانی ساڵی (2024) لە (9ی حوزەیرانی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار و 409 ملیۆن و 202 هەزار و 511) دینار، بەجۆرێک بڕی (38 ترلیۆن و 26 ملیار و 624 ملیۆن و 193 هەزار و 31) دیناری بەڕێژەی (89.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (4 ترلیۆن و 698 ملیار و 785 ملیۆن و 9 هەزار و 480) دیناری بەڕێژەی (10.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر چوار مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)


 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ و چواری ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار و 370 ملیۆن و 997 هەزار و 176) دینار، بەجۆرێک بڕی (33 ترلیۆن و 718 ملیار و 827 ملیۆن و 656 هەزار و 116) دیناری بەڕێژەی (91.1%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 424 ملیار و 543 ملیۆن و 341 هەزار و 60) دیناری بەڕێژەی (8.9%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرچوار مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 424 ملیار و 543 ملیۆن و 341 هەزار و 61) دیناری بەڕێژەی (8.9%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (33 ملیار و 330 ملیۆن و 741 هەزار و 564) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (749 ملیار و 345 ملیۆن و 125 هەزار و 396) دیناری بە ڕێژەی (21.9%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (553 ملیار و 661 ملیۆن و 950 هەزار و 607) دیناری بە ڕێژەی (16.2%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 811 ملیار و 930 ملیۆن و 751 هەزار و 724) دیناری بە ڕێژەی (52.9%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (276 ملیار و 274 ملیۆن و 771 هەزار و 770) دیناری بە ڕێژەی (8.1%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار و 370 ملیۆن و 997 هەزار و 176) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار و 409 ملیۆن و 205 هەزار و 511) دینار.
واتە بڕی (5 ترلیۆن و 582 ملیار و 38 ملیۆن و 205 هەزار و 335) دیناری بەڕێژەی (13.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).

 

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 381 ملیار و 129 ملیۆن و 69 هەزار و 924) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (177 ملیار و 188 ملیۆن و 182 هەزار و 199) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (89 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (17 ملیار و 333 ملیۆن و 13 هەزار و 240) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 186 ملیار و 607 ملیۆن و 874 هەزار و 485) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 532 ملیار و 12 ملیۆن و 362 هەزار و 679) دیناری بە ڕێژەی (79%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (654 ملیار و 595 ملیۆن و 511 هەزار و 806) دیناری بە ڕێژەی (21%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
 

 

سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة

http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand