هۆكارەكانی جیابوونەوە:خیانەتی زەوجی، مۆبایل و ئینتەرنێت"

Draw Media

2024-03-08 09:26:30



درەو:


🔻 پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ساڵانی (2014 - 2023)، واتە لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا؛
🔹 لە ساڵی 2023 زۆرترین هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی و جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، لە دوای نەگونجان و جیاوازی تەمەن خیانەتی هاوسەری گەورەترین هۆکار بووە بۆ حاڵەتەکانی جیابوونەوە.
🔹 بەپێی داتاکان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%).
🔹 لەماوەی سالانی (2014 - 2023) لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان (472 هەزار و 581) پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە کە (446 هەزار و 234) حاڵەتیان ڕاستەوخۆ لە دادگاکان تۆمار کراون (26 هەزار و 347) حاڵەتیان مارەبڕینی دەرەکی بوونەو لە دادگا پەسەندکراون. واتە بە تێکڕا؛ ساڵانە (47 هەزار و 258) حاڵەت، مانگانە (3 هەزار و 938) حاڵەت و رۆژانە (129) مارەبڕین تۆمارکراون.
🔹 لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (96 هەزار و 44) خێزان هەڵوەشاونەتەوە، واتە؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (800) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. ساڵی (2023) بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە.

🔹هۆكارەكانی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان "خیانەتی زەوجی، مۆبایل و ئینتەرنێت، نەگونجان، نەزۆكی، ماڵی جیا"

 

یەکەم؛ هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رۆژی (4/3/2024) داتاو ئامارو دادبینییە تۆمارکراوەکانی خۆی لە ماوەی (1/1/2023 – 31/12/2023) لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان؛
ئامارەکانی هاوسەرگیری
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (53 هەزار و 87) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەک لە  (چارتی ژمارە (1)) هاتووە، بە جۆرێک؛
1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (17 هەزار و 543) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (33%).
2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (20 هەزار و 407) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (38%).
3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (12 هەزار و 499) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (24%).
4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (2 هەزار و 618) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (5%).
 

ئامارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (14 هەزار و 312) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (2)) دا هاتووە بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛
1.    لە سنوری پارێزگای هەولێر: (5 هەزار و 857) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (41%) تۆمار کراوە.
2.    لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (5 هەزار و 438) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (38%) تۆمار کراوە.
3.    لە سنوری پارێزگای دهۆک: (2 هەزار و 164) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (15%) تۆمار کراوە.
4.    لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (853) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (6%) تۆمار کراوە.
 

 


 
دووەم؛ داتاو ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 2014 – 2023
هاوسەرگیری (مارەبڕین)
پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا سەرجەم ئەو گرێبەستانەی بەمەبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی تۆمار کراون ژمارەیان (446 هەزار و 234) گرێبەست بوونەوە بەزترین ئاستی ژمارە مارەبڕین لە ساڵی (2022) تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (55 هەزارو 896) حاڵەت، کەمترین مارەبڕینیش لە ساڵی (2016) تۆمار کراوە کە ژمارەکەی بریتی بووە لە (31 هەزار و 183) حاڵەت. (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (4)).
هاوکات هەر بەپێی داتاکان (پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی) کە بریتین لەو مارەبڕینانەی لە دەرەوەی دادگا ئەنجامدراون و دواتر لە دادگاکان تۆمار کراون لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) ژمارەیان بریتی بووە لە (26 هەزار و 347) حاڵەت بۆ وردەکاری بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (5)).
کەواتە سەرجەم ئەو مارەبڕینانەی لە ناو و دەرەوەی دادگا ئەنجام دراون پێکەوە ژمارەیان (472 هەزار و 581) مارەبڕین بووەو، بە تێکڕای ساڵانە دەکاتە (47 هەزار و 258) حاڵەت و مانگانەش دەبێتە (3 هەزار و 938) حاڵەتی مارە بڕین و بە تێکڕای رۆژانەش (129) حاڵەت دەبێت. وەک لە خشتەی ژمارە (1) رونکراوەتەوە.

 


 


 

 


جیابوونەوە (تەڵاق)
بەپێی داتاکان لە ماوەی (2014 - 2023) ژمارەی هەڵوەشانەوەی خێزان بریتی بووە لە (96 هەزار و 44) حاڵەتی جیابوونەوەو کە  بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (822) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. (وەک لە خشتەی ژمارە (1))دا هاتبووە.
هەر بەپێ ئامارەکان ساڵی (2023) بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە کە ژمارەکەی گەیشتووە بە (14 هەزار و 312) حاڵەت. (چارتی ژمارە(6)).
کەواتە هەر بەپێی داتاکان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%).

 


ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم
پاڵپشت بە داتاکان لە (10) ساڵی ڕابردوودا (967) حاڵەت؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (97) حاڵەت، مانگانە (8) حاڵەت و هەموو سێ رۆژ جارێک پیاوێک ڕێگەی پێدراوە ژنی دووەم بهێنێت.
بەرزترین حاڵەتی ڕێگەدان بە هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی (2016) تۆمارکراوە کە (239) حاڵەت و کەمترینیشی لە ساڵی (2017) بووە کە (41) حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (7))

 

سێیەم؛ داتاو ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر پارێزگاکانی هەرێم 2014 – 2023
هاوسەرگیری (مارەبڕین)
بەپێی داتاکان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر (166 هەزار و 875) حاڵەتی مارەبڕین و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و (153 هەزار و 12) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (113 هەزار و 112) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (13 هەزار و 235) حاڵەتی مارەبڕین لە ئیدارەی گەرمیان تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11))
جیابوونەوە و تەڵاق
بەپێی داتاکان لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) پارێزگای هەولێر (37 هەزار و 859) حاڵەتی تەڵاقی تێدا تۆمار کراوەو پارێزگای سلێمانیش بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە کە بریتی بووە لە (38 هەزار و 799) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (15 هەزار و 405) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (3 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)).
پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی
لە (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمارکراوە کە (10 هەزار و 570) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و بە (8 هەزار و 76) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (7 هەزار و 484) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە تەنها(217) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11))
 

 

 

 

 

 

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان  هۆكارەكانی جیابوونەوە (تەڵاق) بەمشێوەیەیە:
-    نەگونجا لەگەڵ یەكتری: 25%
-    جیاوازی تەمەن: 14%
-    خیانەتی زەوجی: 13%
-    نەبوونی ماڵی جیا: 10%
-    مۆبایل و ئینتەرنێت: 10%
-    هۆكاری نەزۆكی: 9%
-    هۆكاری كۆمەڵایەتی: 9%
-    ژنهێنانی دووەم: 4%
-    هۆكاری ئابوری:3%
-    هۆكاری دیكە: 3%
-    هۆكاری ئایینی: 0%


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand