ساڵی رابردوو لە هەرێم (120 هەزار) ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون

Draw Media

2023-12-27 07:40:13




درەو:


🔻 بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2022)دا تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی کەرتی تایبەت؛
🔹 کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل بوونە، کە (102 هەزار و 690) یان بە ڕێژەی (85.5%) ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بە هەردوو جۆری(تایبەت و کرێ)وە و (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (14.5%) بارهەڵگر بوونە.
🔹 لەسەر ئاستی پارێزگاکان، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، لە پارێزگای هەولێر (81 هەزار و 22) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (67%)، لە پارێزگای سلێمانی (27 هەزار و 463) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (23%) و لە پارێزگای دهۆک (11 هەزار و 658) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (10%) تۆمار کراون.
🔹 لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان (114 هەزار و 590) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (95.4%)ی بە بەنزین و (5 هەزار و 509) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (4.6%) بە دیزڵ و تەنها (44) ئۆتۆمبێلیان بە غاز و کارەبا کاردەکەن.


یەکەم؛ ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی (2022) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی "کەرتی تایبەت" جگە لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە میرییەکان، لە ساڵی (2022)دا، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بە جۆرێک؛
(102 هەزار و 690) ئۆتۆمبێلیان بە ڕێژەی (85.5%) ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر بوونە بە هەردوو جۆری (کرێ و تایبەت)ەوە، کە (100 هەزار و 173) یان لە جۆری تایبەت و تەنها (2 هەزار و 517) ئۆتۆمبێلیان لە جۆری کرێ بوونە.
هاوکات (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (14.5%) بارهەڵگر بوونە، لە جۆرەکانی (پیکاب، ڤان، شاسی، قەلاب، تانکەر، لۆری، بەڕاد).
هاوکات لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان، لە پارێزگای هەولێر (81 هەزار و 22) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (67%)، لە پارێزگای سلێمانی (27 هەزار و 463) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (23%) و لە پارێزگای دهۆک (11 هەزار و 658) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (10%) تۆمار کراون.
بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1))
خشتە و چارتی ژمارە (1)


دووەم؛ ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە نێوان ساڵی (2020) و (2022)دا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
هەر بەپێی راپۆرتێکەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی "کەرتی تایبەت" جگە لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە میرییەکان.
لە ساڵی (2020)دا، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (96 هەزار و 976) ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بەڵام وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ژمارەکە لە ساڵی (2022)دا گەیشتووە بە (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل. بەم پێیەش (23 هەزار و 167) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (24%) تۆمارکردن بەراورد بە ساڵی (2020) گەشەی کردووە. بە جۆرێک؛
لە چوارچێوەی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگردا؛ لە ساڵی (2020)دا  جۆری ئۆتۆمبێلی تایبەت لە (79 هەزار و 522) ئۆتۆبێلی تۆمار کراوەوە لەساڵی (2022)دا، بەرز بووەتەوە بۆ (100 هەزار و 173) ئۆتۆمبێل و بە ڕێژەی (26%) و (20 هەزار و 651) ئۆتۆمبێل زیادی کردووە. لە جۆری ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگری کرێدا ژمارەکە لە (هەزار و 239) ئۆتۆمبێلەوە بە رێژەی (103%) گەشەی کردووە بۆ (2 هەزار و 517) ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە ساڵی (2022)دا.
هاوکات ژمارەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ساڵی (2020)دا لە (16 هەزار و 215) ئۆتۆمیلەوە بە رێژەی گەشەکردنی (8%) بەرزبووەتەوە بۆ (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە ساڵی (2022)دا.
بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (2))
خشتە و چارتی ژمارە (2)


سێیەم؛ وزەی کارپێکەری ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە نێوان ساڵی (2020) و (2022)دا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی کەرتی تایبەت لە ساڵی (2022)دا کە ژمارەیان (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل بووە، (114 هەزار و 590) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (95.4%)ی بە بەنزین و (5 هەزار و 509) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (4.6%) بە دیزڵ و تەنها (44) ئۆتۆمبیلیان بە غاز و کارەبا کاردەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی (2020)دا کە ژمارەیان (96 هەزار و 976) ئۆتۆمبێل بووە، (90 هەزار و 498) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (93.3%)ی بە بەنزین و (6 هەزار و 393) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (6.6%) بە دیزڵ و تەنها (85) ئۆتۆمبیلیان بە رێژەی (0.1%) بە غاز و کارەبا کاردەکەن.
بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (3))
خشتە و چارتی ژمارە (3)


سەرچاوە
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان 2023، بەشی ئامار و گواستنەوەو گەیاندن، راپۆرتی ئاماری ئۆتۆمبێلەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، هەولێر، تشرینی دووەمی 2023؛
https://bitly.ws/376QK


 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand