گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی: سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەكرێت

Draw Media

2023-12-20 08:17:21




درەو:
راپۆرتی (پاول ئیدۆن) بە ناونیشانی " لە كۆتایدا رەنگە كوردستانی عێراق بەرگری ئاسمانی بەدەستبهێنێت دوای ساڵانێك لە هێرشی بێ پاساو بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان" كە لە گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە.
🔹یاسای رێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی گشتی بۆ ساڵی (2024) كە كۆنگرێس بڕیاری لێداوە, بڕگەیەكی تایبەت لە خۆ دەگرێت پەیوەستە بە چەكداركردنی هێزی پێشمەرگە لە كوردستانی عێراق بە سیستمی بەرگری ئاسمانی.
🔹هەنگاوێكی لەوشێوەیە جێگەی پێشوازی دەبێت لەوناوچە ئۆتۆنۆمیە, بەهۆی ئەوەی روبەڕوی هێرشی چەندبارە بووەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان, لەلایەن ئێرانی دراوسێی و میلیشیاكانی هاوپەیمانیەوە.
🔹ئەو بڕگەیەیەی لە پرۆژە یاساكەدا هاتووە, لەدەقەكەیدا دەڵێت" پلانی كار دابنرێت بۆ پێدان و راهێنان كردن بە هێزە ئەمنیە عێراقیەكان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان, بۆ بەرگریكردن دژی هەر هێرشێك بە موشەك و چەكی تر, ئەوەش لە یەكی شوباتی (2024)داو, جێبەجێكردن و ئامادەكردنی لەماوەی (90) رۆژدا.
🔹لەساتی هەڵگیرساندنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەزە, هێزەكانی ئەمریكا روبەڕووی چەندین هێرش بوونەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان لە عێراق و سوریا, كە بنكەی هێزەكانی ئەمریكای لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كردووەتە ئامانج.
🔹زۆرێك لەم هێرشانە ئامانجی ئەوەیە توانای ئەو میلیشیایانە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربخات لە پێكانی ئامانجەكانی, تەنانەت لەناو سنوری هەرێمی كوردستانیش, كە بەشێوەیەكی رێژەیی ناوچەیەكی ئارامە, ئەوەش هێزەكانی ئەمریكا روبەڕوی مەترسی راستەوخۆ دەكاتەوە.
🔹بەپێچەوانەی گەڕەكەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەخت, گەڕەكەكانی دەوروبەری فرۆكەخانەی هەولێر, چەندین باڵەخانەی بەرز لەخۆ دەگرێت,  زۆرێكیشیان لە سەروبەندی دروستكردندان.
🔹سەربازە ئەمریكیەكان  پێشتر خۆیان لاداوە لە بەركارهێنانی سیستمی"سی رام" دژە موشەك و گولە هاوەن و تۆپ لەمیانی هێرشی (15) شوباتی (2021) بۆ سەر فرۆكەخانەی هەولێر, بەهۆی ئەوەی ترسیان هەبووە باڵەخانە بەرزە نزیكەكانی شارەكە بەهەڵە بەربكەون.
🔹 هێرشەكانی ئێران و ئەوانی تریش, بەروونی خاڵە لاوازەكانی لە هەرێمی كوردستان دەرخست.
🔹هێزەكانی ئەمریكا لە فرۆكەخانەی هەولێر بەردەوام دەبن لە پاراستنی بنكەكەیان بە بەكارهێنانی سیستمی "سی رام", كوردەكانیش پێویستیان بە بەرگری ئاسمانی گەورەتر هەیە.
🔹هەر سیستمێكی بەرگری ئاسمانی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان رەزامەندی لەسەر پیشانبدات بە دابینكردنی بۆ هەرێمی كوردستان, پێناچێت وەك سیستمی "ئێم ئەی ئێم-104 پاتریۆت"ی بەناوبانگ و دورمەودا پێشكەوتووبێت.
🔹پێشكەوتوترین سیستمی بەرگری ئاسمانی لەئێستادا لای سوپای عێراق سیستمی "بانتسیر-ئێس1" روسی كورت مەودایە, بەڵام ئەگەری زۆرە بەغداد دژی ئەوەبێت هەرێمی كوردستان هەر سیستمێك بەدەستبهێنێت لەوەی خۆی پێشكەوتوتربێت.
🔹پێدەچێت ویلایەتە یەكگرتووەكان سیستمی كورت مەوداو مامناوەند بدات بەهەرێمی كوردستان, توانای دژە هێرشی موشەكی میلیشیاكان و فرۆكەی بێفرۆكەوانی هەبێت, كە بێگومان كوردستان تەنها بە ئامانجی بەرگری بەكاریدەهێنێت.
🔹بەدڵنیایی ئێران ناڕەزایی دەردەبڕێت, بەكرداریش دوای رونكردنەوەی كردووە لەبارەی ئەو پرسە, كاتێك ئەو بڕگەیە دەركەوت كە پەیوەست بەچەكداركردن, بەڵام بەدور دەزانرێت ئێران وا تەماشای ئەوە بكات, ئەگەر كوردستان ئەو چەكە بەدەستبهێنێت, وەك هەڕەشەیەكی ستراتیجی دەبێت لەسەری.
🔹پێشمەرگە ئەو سیستمە بەدەستبهێنێت, لەگەڵ هەندێك موشەكی زەوی بە ئاسمانی, كە لەسەر شان دەتەقێنرێت دژی فرۆكەی بێفرۆكەوان, بێگومان زۆر لە نەبوونی باشترە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand