بەرهەمێنان و دابەشکردنی کارەبای هەرێم لە 2023 دا

Draw Media

2023-12-07 19:45:17




راپۆرتی: درەو

🔹 هەرێمی کوردستان خاوەن (15) وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە کە بە وزەی (گاز (غاز)، دیزڵ، نەوتی ڕەش و ئاو) کاردەکەن و پێکەوە لە توانایاندایە (6 هەزار و 939) مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنن.
🔹 بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێم لە مانگی (12)ی ساڵی (2023)، سەرجەم وێستگەکان (2 هەزار و 715) مێگاوات کارەبایان بەرهەمهێناوە بە توانای (39%)ی خۆیان.
🔹 بڕی (هەزار و 830) مێگاواتی بەرهەمهاتوو بە ڕێژەی (67.4%)ی دابەشی سەر شارەکانی هەرێم کراوە بەجۆرێک؛ (هەولێر (782) مێگاوات، سلێمانی (612) مێگاوات، دهۆک (354) مێگاوات و گەرمیان (84) مێگاوات).
🔹 بڕی (74) مێگاواتی بە ڕێژەی (2.73%)ی دابەشی سەر کارگە پیشەسازییەکانی چیمەنتۆی (تاسلوجە، ماس، کەرەستە، گاسن، دەلتا و قەرەچوخ) و پاڵاوگەی نەوتی بازیان و کارگەی ئاسنی (بازیان، ئەزمیر، تۆتاڵ سوپەر، ڤان و مێد) کراوە؛
🔹 ئەو بڕە کارەبایەشی دەمێنێتەوە کە (811) مێگاواتە بە ڕێژەی (29.87%) کۆی کارەبای بەرهەمهاتوو، خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای عێراقەوەو هەناردەی شارەکانی کەرکوک و موسڵ کراوە.

یەکەم؛ تواناو ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان خاوەن (15) وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە کە بە وزەی (گاز (غاز)، دیزڵ، نەوتی ڕەش و ئاو) کاردەکەن و پێکەوە لە توانایاندایە (6 هەزار و 939) مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنن، بەجۆرێک؛
هەریەک لە وێستگەکانی (دهۆک بە توانای (هەزار) مێگاوات، هەولێر (هەزار و 500) مێگاوات، چەمچەماڵ (هەزار و 500) مێگاوات، خورمەڵە (هەزار مێگاوات)، بازیان (500) مێگاوات و گەرمیان (165) مێگاوات) کارەبا لە ڕێگەی غازەوە بەرهەمبهێنن.
وێستگەکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) هەریەکەیان لە توانایاندایە (29) مێگاوات لە ڕێگەی دیزڵەوە بەرهەمبهێنن.
هاوکات وێستگەکانی (تاسلوجە (51) مێگاوات، باعەدرێ (150) مێگاوات و خەبات (300) مێگاوت) لە ڕێگەی وزەی نەوتی ڕەشەوە کارەبا بەرهەمبهێنن.
هەریەک لە وێستگەکانی (دوکان (400) مێگاوات، دەربەندیخان (249) مێگاوات و دێرەلوک (37) مێگاوات) لە ڕێگەی ئاوەوە بەرهەمبهێنن.
بەڵام بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێم لە مانگی (12)ی ساڵی (2023)، سەرجەم ئەو وێستگانە (2 هەزار و 715) مێگاوات کارەبایان بەرهەمهێناوە بە توانای (39%)ی خۆیان، بەرهەمەکانیشیان بەم شێوەیە بووە؛
-    وێستگەی غازی دهۆک (81) مێگاوات بە توانای (8%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    وێستگەی غازی هەولێر (581) مێگاوات بە توانای (39%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    وێستگەی غازی چەمچەماڵ (494) مێگاوات بە توانای (33%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    وێستگەی غازی خورمەڵە (740) مێگاوات بە توانای (74%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    وێستگەی غازی بازیان (475) مێگاوات بە توانای (95%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    وێستگەی غازی گەرمیان (80) مێگاوات بە توانای (48%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
هەریەک لە وێستگانەشی بە (دیزڵ) کاردەکەن؛
-    هەولێر (13) مێگاوات بە توانای (45%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    سلێمانی (20) مێگاوات بە توانای (69%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    دهۆک (0) مێگاوات بە توانای (0%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
لەو وێستگانەشی بە نەوتی ڕەش کاردەکەن، بەرهەمهێنانی کارەبا بەم شێوەیەبووە؛
-    تاسلوجە (0) مێگاوات بە توانای (0%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    باعەدرێ (125) مێگاوات بە توانای (83%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    خەبات (-2) مێگاوات بە توانای (-1%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
هەریەک لەو وێستگانەشی بە ئاو کاردەکەن، تێیاندا بەرهەمهێنانی کارەبا بەم شێوەیەبووە؛
-    دوکان (35) مێگاوات بە توانای (9%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    دەربەندیخان (65) مێگاوات بە توانای (26%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
-    دێرەلوک (8) مێگاوات بە توانای (22%)ی خۆی کارەبای بەرهەمهێناوە.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی ژمارە (1)

 

یەکەم؛ دابەشکردنی بەرهەمی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەرێم لە مانگی (12)ی ساڵی (2023)، لە سەرجەم وێستگاکەکانی کارەبای هەرێم (2 هەزار و 715) مێگاوات کارەبایان بەرهەمهێناوە؛ بەم شێوەیە دابەشکراوەتەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێم و کەرتی پشەسازی و هەناردەکردنی بۆ شارەکانی (کەرکوک و موسڵ) بەم شێوەیەی لای خوارە؛
بڕی (هەزار و 904) مێگاواتی بەڕێژەی (70.13%) خراوەتە نێو تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ؛
1.    بڕی (هەزار و 830) مێگاواتی بە ڕێژەی (67.4%)ی دابەشی سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە بەجۆرێک؛
-    هەولێر (782) مێگاوات
-    سلێمانی و چەمچەماڵ (612) مێگاوات
-    دهۆک (352) مێگاوات
-    گەرمیان (84) مێگاوات
2.    بڕی (74) مێگاواتی بە ڕێژەی (2.73%)ی دابەشی سەر کارگە پیشەسازییەکانی ئاسن و چیمەنتۆ کراوە بەجۆرێک؛
-    کارگەی چێمەنتۆی تاسلوجە بڕی (11) مێگاوات
-    کارگەی چێمەنتۆی ماس بڕی (40) مێگاوات
-    کارگەی چێمەنتۆی کەرەستە بڕی (3) مێگاوات
-    کارگەی چێمەنتۆی گاسن بڕی (1) مێگاوات
-    کارگەی چێمەنتۆی دەلتا بڕی (3) مێگاوات
-    کارگەی چێمەنتۆی قەرەچوخ بڕی (13) مێگاوات
-    پاڵاوگەی نەوتی بازیان بڕی (0.16) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی ئەزمیر بڕی (9) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی تۆتاڵ سوپەر بڕی (0.91) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی ماس بڕی (0) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی هێند بڕی (0) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی ڤان بڕی (2) مێگاوات
-    کارگەی ئاسنی مێد بڕی (1) مێگاوات
ئەو بڕە کارەبایەشی دەمێنێتەوە کە (811) مێگاواتە بە ڕێژەی (29.87%) کۆی کارەبای بەرهەمهاتوو، خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای عێراقەوەو هەناردەی شارەکانی کەرکوک و موسڵ کراوە، بەشێوەیەک؛
-    بڕی (454) مێگاوات هەناردەی موسڵ کراوە.
-    بڕی (357) مێگاوات هەرناردەی کەرکوک کراوە.

بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی ژمارە (2)

 


چارتی ژمارە (1)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand