بەرهەمهێنانی كارەبا نیوەی خواستی پڕكردووەتەوە

Draw Media

2023-12-03 07:42:06



راپۆرتی: درەو

 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، لەبارەی (وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق)لە ساڵانی (2020 - 2022)؛
🔹 لە ساڵی (2020)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، لەو بڕەش (268) مێگاواتی بە رێژەی (9%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 800) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (91%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.
🔹 لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 373) مێگاوات، لەو بڕەش (498) مێگاواتی بە رێژەی (15%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 875) مێگاواتیشی بە رێژەی (85%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.
🔹 لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، لەو بڕەش (630) مێگاواتی بە رێژەی (19%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 674) مێگاواتیشی بە رێژەی (81%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.

دەستپێک
"کار دەکەین بۆ چارەسەرییەکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کارەبا، لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینان و کەمکردنی بەهەدەردان و دابەشکردنێکی پێشکەتوو و گونجاوی کارەبا. هەروەها کار دەکەین بۆ رێکخستنەوەیەکی گونجاوی نرخی کارەبا و دامەزراندنی میکانیزمێکی کاریگەر و سەردەمیانە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لە بەکاربەران". ئەمە بڕگەی (دووەم)ە لە ئاستی خزمەتگوزارییەکاندا، لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ڕاستەقینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، لە ئێستادا لە قۆناغی کاربەڕێکردندایە، بەڵام کێشەی کارەبا هاوشێوەی کابینەکانی پێشوو بەردەوامەو نەتوانراوە چارەسەرێکی ئەوتۆ بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.
هەر پێی زانیارییە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا زیاتر لە (ملیۆنێک و 850 هەزار) هاوبەشی کارەبا هەیە لە هەرێمی کوردستان و پێویستیان بە (7 هەزار) مێگا وات کارەبا هەیە. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان نیوەی بڕی پێویست بەرهەم دەهێنێت و لەوە بڕەش کە بەرهەمی دەهێنێت بەشێکی هەناردەی عێراق دەکات.
لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر داتاو ڕاپۆرتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، کە فەرمانگەی نابراو ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی (وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مێگاوات) بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرەتەکانی بەردەست کە بۆ ساڵانی (2020 - 2022) بڵاو کراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەشەکردنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، بۆ نمونە بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2021) دا ئاستەکە بەرزبووتەوە بۆ (3 هەزار و 373) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا دابەزیوەتەوە بۆ (3 هەزار و 304) مێگاوات. بەردەوام هەناردەکردن کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە.

یەکەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2020 بە مێگاوات
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2020)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، لەو بڕەش (268) مێگاواتی بە رێژەی (9%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 800) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (91%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. بە جۆرێک؛
-    لە چارەکی یەکەمی (2020)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 331) مێگا وات، لەو بڕەش (399) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 932) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی دووەمی (2020)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (2 هەزار و 761) مێگا وات، لەو بڕەش (256) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 505) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی سێیەمی (2020)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 238) مێگا وات، لەو بڕەش (309) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 929) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
-    لە چارەکی چوارەمی (2020) ، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (2 هەزار و 942) مێگا وات، لەو بڕەش (110) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 832) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
بۆ وردەکاری زیاتر تایبەت بە بڕی وزەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی (مانگانە، وەرزی و ساڵانە) لە ساڵی (2020) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)

دووەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2021 بە مێگاوات
پاڵپشت بە ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2021)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 373) مێگاوات، لەو بڕەش (498) مێگاواتی بە رێژەی (15%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 875) مێگاواتیشی بە رێژەی (85%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. بە جۆرێک؛
-    لە چارەکی یەکەمی (2021)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 455) مێگا وات، لەو بڕەش (128) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (3 هەزار و 327) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی دووەمی (2021)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 245) مێگا وات، لەو بڕەش (479) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 766) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی سێیەمی (2021)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 477) مێگا وات، لەو بڕەش (690) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 787) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
-    لە چارەکی چوارەمی (2021) ، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 315) مێگا وات، لەو بڕەش (694) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 621) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
بۆ وردەکاری زیاتر تایبەت بە بڕی وزەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی (مانگانە، وەرزی و ساڵانە) لە ساڵی (2021) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2022 بە مێگاوات
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2022)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، لەو بڕەش (630) مێگاواتی بە رێژەی (19%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 674) مێگاواتیشی بە رێژەی (81%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. بە جۆرێک؛
-    لە چارەکی یەکەمی (2022)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 474) مێگا وات، لەو بڕەش (604) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 870) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی دووەمی (2022)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 109) مێگا وات، لەو بڕەش (628) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 480) مێگاواتیشی لە ناوخۆی هەرێم بەکاربراوە.
-    لە چارەکی سێیەمی (2022)، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 396) مێگا وات، لەو بڕەش (696) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 700) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
-    لە چارەکی چوارەمی (2022) ، بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە (3 هەزار و 238) مێگا وات، لەو بڕەش (593) مێگاواتی هەناردەی عێراق و بڕی (2 هەزار و 645) مێگاواتیشی خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
بۆ وردەکاری زیاتر تایبەت بە بڕی وزەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی (مانگانە، وەرزی و ساڵانە) لە ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)

سەرچاوەکان
1.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2020) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFt
2.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2021) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFx
3.    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆو هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛
https://bitly.ws/34cFD
4.    حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و ٩٠٠ مێگاوات، 15 کانوونی دووەم 2023؛
https://bitly.ws/34cFN
5.    سۆران حوسێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 3500 مێگاوات بەرزبووەتەوە، 9/9/2023، رووداو؛
https://bitly.ws/34cFT

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand