(13) فرۆكەی بێفرۆكەوان لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون

Draw Media

2023-11-26 08:02:35




درەو:
نوسەر (Nick Turse) لە پێگەی (the intercept) ئەمریكی, راپۆرتێكی  بە ناونیشانی (مووشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان لەنێو چەكە دزراوەكانی ئەمریكادایە لە عێراق و سوریا) بڵاوكردووەتەوە, كە ئەمە پوختەیەكەیەتی:
🔹بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا, بەدەست دزینی چەك و كەرەستە سەربازییەكانەوە دەناڵێنێت.
🔹چەك و كەرەستەی سەربازی هەستیار لەنێو كەلوپەلە دزراوەكاندایە,  سیستمی تەقاندنی موشەكی ئاڕاستەكراو و هەروەها فرۆكەی بێفرۆكەوانیش لە عێراق دزراون.
🔹بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا لە رووكەشدا بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لەوێن, بەڵام بەپلەی یەكەم بۆ راگرتنی هەژموونی ئێران بەكاردەهێنرێن.
🔹لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەزەوە لە (7)ی تشرینی یەكەم, ئەو بنكانە روبەڕوی هێرشی رێكخراو بونەوە بە موشەك و فرۆكە بێفرۆكەوان, وەك بەشێك لە جەنگێكی رانەگەیەندراو لەنێوان ئێران و میلیشیاكانی هاوپەیمانی.
🔹ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناتوانێت كەرەستە سەربازییەكانی بپارێزێت, چی جای سەربازەكانی.
🔹وردەكاری لەباری ئەو دزییانە لە عێراق, دۆزراونەتەوە, كە سوپای ئەمریكا هەرگیز راینەگەیاندووە لە دۆسیەكان لێكۆڵینەوە تاوانكارییەكان و لەڕێی یاسای ئازادی زانیارییەوە بەدەستهاتوون.
🔹لێكۆڵەرە سەربازییەكان ئاگاداركراون, (13) فرۆكەی بێفرۆكەوانی بازرگانی, كە بەهاكەی دەگاتە (162.500) دۆلار, لە دامەزراوەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون, لەساڵی رابردودا, هیچ گومانلێكراوێك دەستنیشان نەكراوەو هیچ سەرداوێكی دۆسیەكەش باسنەكراوە.
🔹چەندین چەك و كەرەستەی هەستیار بە كردنە ئامانجی یەكەی بینین و موشەكی جۆری جافیلین, لە بنكەی پرۆسەكانی پێشەوە لە بەغداد دزراون, یان لەكاتی ناردنی بەرەو ئەوێ‌ دزراون.
🔹لێكۆڵەرەوەكان پێیانوانەبووە, دزییەكان كارێكن لەناوخۆدا كرابێتن, هیچ فەرمانبەرێكی ئەمریكی ناسراو بەشداری نەكردووە لەو پرۆسەیەدا.
🔹لێكۆڵەرەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن, خەڵكە ناوخۆییەكان گومانلێكراون, رێكخراوە تاوانكارییەكانی عێراق و میلیشیا چەكدارەكان, كە كاروانی چەك و كەرەستەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.
🔹لەمساڵدا, لایەنی كەم  چوار دزی گەورە رویانداوە, لە ساڵی (2020-2022)ش, چەك و كەرەستەی ئەمریكی لە عێراق و سوریا دزراوە, بە بۆمبی (40)ملیمی بەهێز لە تەقینەوەو موشەكی قەڵغان بڕو كەرەستەو كەلوپەلی تۆپهاوێژی مەیدانی و كەرەستەی نادەستنیشانكراو, (2) لەو روداوانە لە بنكەكانی سوریا رویانداوەو (3)یشان لە عێراق.  
🔹ژمارەی ئەو دزیانەی كراون, نەزانراون, رەنگە پنتاگۆنیش نەزانێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand