ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق 2023

Draw Media

2023-11-17 20:40:00



راپۆرتی: درەو

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دواین ئاماری خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە (18/10/2023) بۆ مانگی ئەیلولی (2023) بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە لە (9) مانگدا؛
🔹 لە سێ چارەکی یەکەمی (2023)دا ئامارەکان دەگاتە (215 هەزار و 990) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (183 هەزار و 562) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (32 هەزار و 428) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
🔹 (54 هەزار و 494) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. نزیکەی (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (40 هەزار و 162) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (14 هەزار و 332) حاڵەت بووە.

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ سێ چارەکی یەکەمی 2023
رۆژی (18/10/2023) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی ئەیلولی (2023) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (17 هەزار و 634) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 419) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (5 هەزار و 462) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 508) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 954) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ئەمساڵ حاڵەتەکان لە سێ چارەکی یەکەمی (2023)دا دەگاتە (215 هەزار و 990) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (54 هەزار و 494) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
# لە کانونی دووەمی 2023 دا، (25 هەزار و 406) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 300) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 106) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (6 هەزار و 335) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 428) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار 907) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە کانونی شوباتی 2023 دا، (27 هەزار و 510) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 16) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 494) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 147) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 506) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 641) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی ئازاری 2023 دا، (27 هەزار و 613) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 376) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 237) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 518) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 685) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 833) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی نیسانی 2023 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەجۆرێک؛ (17 هەزار و 105) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 786) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 319) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەمان شێوەی ئامارەکانی هاوسەرگیری کەمترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە؛ (4 هەزار و 643) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 326) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 317) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# بە پێچەوانەی مانگی نیسان لە مانگی ئایاری 2023 دا، بەرزترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەجۆرێک؛ (28 هەزار و 840) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 610) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 230) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 728) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 796) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 932) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە حوزەیرانی 2023 دا، (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 449) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 431) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی تەموزی 2023 دا، (26 هەزار و 778) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 731) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 47) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (5 هەزار و 808) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 549) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 259) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە ئابی 2023 دا، (19 هەزار و 417) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 840) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 577) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات بەرزترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، کە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 937) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمار کراو، کە (2 هەزارو 85) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 888) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە سێ چارەکی یەکەمی (2023)دا دەگاتە (215 هەزار و 990) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (183 هەزار و 562) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (32 هەزار و 428) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (54 هەزار و 494) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە نزیکەی (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (40 هەزارو 162) کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (14 هەزار و 332) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی هاوپێچ)

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand