هەرێمی كوردستان خۆی لە شەڕی غەزە بەدور گرتووە

Draw Media

2023-10-26 06:17:04




درەو:
راپۆرتی: پێگەی ئەمواج میدیا
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزە, سیاسیە عێراقیەكان بەتوندی ئیدانەی ئیسرائیلیان كرد, لە بەرامبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆیان لە روداوەكان بەدورگرتووەو بێدەنگیان لێكردووە, بەڵام هەردوو پارتە ئیسلامییەكە لەكوردستانی عێراق, بەتوندی دژایەتی هێرشی ئیسرائیلیان كرد بۆ سەر غەزە.

لەگەڵ توندبونەوەی رەخنەكانی ژمارەیەك لایەنی كاریگەر لە بەغداد لەبارەی جەنگی غەزە, كوردستانی عێراق خۆی لە دۆخێكی سەغڵەتدا دەبینێتەوە.
گروپە چەكدارە شیعیەكان, لە عێراق هۆشدارییان دا لەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج, ئەگەر واشنتۆن بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەستوەردان بكات لە غەزە, یاخود ئەگەر "ئیسرائیل گۆڕەپانی جەنگەكە فراوان بكات".
هەر لەسەر ئەو بنەمایە, زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئەمریكا, بە لەچاوگرتنی ئەوەی كوردستانی عێراق دوو بنكەی ئەمریكییەكانی میوانداری كردووە, ئەوەش لەكاتێكدایە, ململانێی هەولێر لەگەڵ لایەنە كاریگەرە شیعییەكان, رەنگە ئەوە ناكۆكییە ناوخۆییەكانی عێراق توندتربكاتەوە.
(18)ی تشرینی یەكەم و بۆ جاری دووەم لە (20)تشرینی یەكەم, قەوارەیەك بەناوی "بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق" هەوڵی هێرشكردنە سەر بنكەی حەریری ئاسمانی داوە بە فرۆكە بێفرۆكەوان, كە دەكەوێتە دوری (70) كیلۆمەتر لەشاری هەولێر.
هەردوو هێرشكە شكستیانهێناوەو هیچ زیانێكیان لێنەكەوتووەتەوە, هەمان ئەو گروپە نادیارە, لە (21) تشرینی یەكەم رایگەیاند, بە فرۆكەی بێفرۆكەوان بنكەی داگیركەری ئەمریكای لە نزیك فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی كردووەتە ئامانج, روون نیە ئاخۆ ئەو بنكەیەی مەبەستێتی, بنكەی حەریرە یان نا.
•    بنكەی حەریر, كە بە ناوی "باشور"یش ناسراوە, میوانداری هێزەكانی ئەمریكا دەكات, دەكەوێتە دەشتێك لە لادێ‌, هێرشەكانی پێشووتر بۆ سەر بنكە, هاوڵاتیانی مەدەنی لەناوچەكە روبەڕوی مەترسی كردووەتەوە.
•    هیچ زیانێك لەو بنكە سەربازییە گەورەیەی هاوپەیماننانی نزیك لە فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی رانەگەیەندراوە.
•    ئەو بنكەیە دەكەوێتە بەرزایی ناوەندێكی شارستانی سەرەكی, لەڕابردوودا بە مووشەك كراوەتە ئامانج لەلایەن هەندێك گروپی نادیاری ترەوە.
•    ئەو دوو روداوەی ئەم دواییە لە حەریر, بەشێكە لە زنجیرەیەك هێرشی زۆر بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە پاریزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق و سوریا, هەروەك بەم دواییە كەشتیەكەی سەربە هێزی دەریایی ئەمریكا لە دەریای سور فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان و چەند موشەكێكیان تێكشاند, كە لەیەمەنەوە ئاڕاستەكرابوو, ڕەنگە ئامانجەی باشوری ئیسرائیل بوبێت.

"عێراق و ئیسرائیل: كورتەیەك لە روداوە سەرەكییەكان"
-عێراق جەنگ دژی ئیسرائیل رادەگەیەنێت 1948
وەك بەشێك لە هاوپەیمانی عەرەبی, عێراق جەنگی دژی ئیسرائیل راگەیاند, عێراق تاكە وڵاتی عەرەبیە كە واژوی لەسەر ئاگربەست نەكردووە لەگەڵ ئیسرائیل, ئەوەش بەو مانایەی ئەو دووڵاتە لەو كاتەوە تائێستا لە دۆخی جەنگدان.
-ئیسرائیل هێرش دەكات سەر ئوزیراك 1981
ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كورەی ئۆزیراكی ئەتۆمی عێراقی لەباشوری بەغدادی پایتەخت, كە بەشێكی كورەكەی تێكشاندو  (10)سەربازی عێراقی ئەندازیارێكی فەرەنسی تیاد كوژراو, بەناوی پرۆسەی ئۆپرا ناسرا.
-ئاڕاستەكردنی موشەكی سكۆد بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 1991
عێراق (42) موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد لە جەنگی كەنداو.
-كوردستان نەوتی عێراق رەوانەی ئیسرائیل دەكات لە ساڵی 2014
كوردستانی عێراق یەكەم باری نەوتی كێشە لەسەری لەڕێی توركیاوە رەوانەی ئیسرائیل كرد.

لەگەرمەی توندبونەوەی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە, دەسەڵاتدارانی هەرێم خۆیان لەدۆخێكدا سەختدا دەبینن, ئێران و هاوپەیمانەكانی لە بەغداد بەردەوام هەولێریان بە میوانداریكردنی ئیسرائیل تۆمەتباركردووە, كە سەركردە سیاسیەكانی كورد ئەمە رەتدەكەنەوە.
•    لەمانگی ئازاری (2022) سوپای پاسداران كۆمەڵێك موشەكی ئاڕاستەی هەولێر كرد, لەوەڵامی پرۆسەیەكی نهێنی ئیسرائیل لەناوخۆی ئێران, سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەیكرد "سەنتەرێكی ستراتیجی" ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.
•    هەتا مانگی ئازاری (2023), پێش بڕیارەكەی توركیا بە راگرتنی نەوتی باكوری عێراق, بەهۆی ململانێیەكی یاسایی لەگەڵ بەغداد, بەشێكی زۆری نەوتی خاوی هەناردەكراو لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ئیسرائیل دەكرا,  لەمانگی شوباتی رابردودا, ئیسرائیل رۆژانە (183) هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەی لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكرد, كە نزیكەی نیوەی نەوتی خاوی هەناردەكراوی كوردستانی دەكرد.
•    لە چارەكی یەكەمی ساڵی (2023), (40%)ی پێدوایستی نەوتی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكرا, بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو كورتهێنانی كتوپڕە, ئیسرائیل پەنای بردووە بۆ ئەفریكاو بەرازیل.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزە, سیاسیە عێراقیەكان بەتوندی ئیدانەی ئیسرائیلیان كرد, بەپێچەوانەی هاوتا عەرەبیەكانیان, حزبە كوردییە دەسەڵاتدارەكان لەهەولێرو سلێمانی تائاستێكی زۆر بێدەنگیان لێكرد, هیچ لێدوانێكیشیان لەبارەی هێرشەكەی بنكەی حەریر نەداوە.
•    یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بارەگاكەی لە سلێمانیە, هیچ بەیاننامەیەكی لەبارەی ململانێی حەماس و ئیسرائیل بڵاونەكردووەتەوە.
•    لەكاتێكدا, پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆیان بەدورگرت لە روداوەكان, هەردوو پارتە ئیسلامییەكە لەكوردستانی عێراق بەتوندی دژایەتی هێرشی ئیسرائیلیان كرد بۆ سەر غەزە.
•    لە (18) تشرینی یەكەم, یەكگرتووی ئیسلامی لەسلێمانی خۆپیشاندانێكیان رێكخست, بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە فەلەستینیەكان.
•    لە (20)ی تشرینی یەكەم, كۆمەڵی دادگەری كوردستان, پلانیان دانا بۆ ڕێكسختنی خۆپیشاندانێك لەناو شاری هەولێر, كە پارتی دیموكراتی كوردستان باڵادەستە تیادا, هێزە ئەمنیەكان ناچاریان كردن خۆپیشاندانەكە ببەنە نا هۆڵێك, رەنگە ئەوە ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە دەسەڵاتداران بیانەوێت هەموو چالاكییەك بۆ غەزە بخنە نزمترین ئاست.
•    كوردەكانی عێراق تا ئاستێك دەكەونە ناو دەرەوەی ئەو چالاكییە پشتیوانیە فراوانە عەرەبیە لەگەڵ فەلەستینیەكان, بەپێچەوانەی پارتی ئیسلامییەكان كە پشتیوانی فەلەستین دەكەن.
•    لەناو كوردەكان پشتوانیەكی جەماوەری گەورەنیە بۆ فەلەستنیەكان, رەنگە بەشێكی پەیوەندی بەو هاوكارییە بەردەوامەوە هەبێت كە ماوەی چەند دەیەیەكە لەگەڵ ئیسرائیل هەیەتی, بەپێیەی هاوبەشێكی دەگمەنە دژی هەژموونی عەرەبی و ئێرانیە لە ناوچەكە.
ئایندە
ئەگەر ململانێی غەزە بەردەوامبێت, رەنگە ئەوە سەركردەكانی كورد بخاتە دۆخێك, كە بە باشتری بزانن خۆیانی لێ بەدوربگرن.
•    پێدەچێت ئەو بنكانەی هێزە ئەمریكیەكانیان میوانداری كردووە لە كوردستانی عێراق, ببنە ئامانجی گروپە چەكدارە عێراقییەكان, ئەوەش وادەكات هاوڵاتیانی مەدەنی روبەڕوی زیان ببنەوەو دەسەڵاتدارانی هەولێرش بخاتە ژێر فشاری وەڵامدانەوە.
•    سەركردەكانی كورد روبەڕوی هیچ جۆری فشارێك نابنەوە لە بازنەكانی هەڵبژاردن, بۆ تێوەگلان لە ململانێی غەزە, بۆیە هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بێدەنگیلێبكەن.
•    ئەگەر لە ڕووی سیاسیەوە فشاریان لێبكرێت یاخود هێرشی گەورە بكرێتە سەر كوردستانی عێراق, پێدەچێت سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان پەنا بۆ گوتاری نەتەوەیی بەرێت, لەبارەی هەوڵەكانی لەباردنی هەرێمی كوردستان, لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو كێشە ئیقیلیمە بەشێوەیەكی راستەوخۆ مامەڵە ناكات.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand