داهاتی ناوخۆ مانگانە بە تێكڕا (346 ملیار) دینارە

Draw Media

2023-10-21 19:30:32




خەرجی موچە مانگانە بە تێكڕا (941) ملیار دینارە
خەرجی دیكە (646) ملیار دینارە
درەو:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی راستەقینەی شەش مانگی یەكەمی 2023ی خستە روو:
یەكەم داهات:
•    داهاتی فرۆش و هەناردەكردنی نەوت لە 1/1 تا 25/3/2023 دەكاتە: (2 ترلیۆن و 935 ملیار و 935 ملیۆن) دینار.
•    بەهای نرخی تەرخانكراو بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە 1/1/2023 بۆ 30/6/2023: بڕی (309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار) دینار)
•    داهاتی نانەوتی: ( 2 ترلیۆن و 74 ملیار و 597 ملیۆن) دینار واتا مانگانە دەكاتە (346 ملیار ) دینار.
•    گوژمەی قەرزی رەوانەكراو بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە: ( ترلیۆنێك و 600 ملیار) دینار
•    گوژمەی شایستەی رەوانەكراو لەلایەن بەغدادەوە: (998) ملیار دینار
•    كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی 2023 بریتیە لە (7 ترلیۆن و 918 ملیارو 501 ملیۆن) دینار.
دوەم: خەرجی:
•    خەرجی موچە لە شەش مانگدا: 5 ترلیۆن و 646 ملیار و 572 ملیۆن) دینارە واتا بە تێكڕا مانگانە (941) ملیار دینارە.
•    پێدانی بەشێك لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و شایستەی كۆمپانیا نەوتییەكان: (ترلیۆنێك و 600 ملیارو 146 ملیۆن) دینار
•    پێانی بەشێك لە تێچوی كڕینی وزەی كارەبا لە وێستگەكانی كەرتی تایبەت: (129 ملیارو 815 ملیۆن) دینار
•    خەرجی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان: ( 371 ملیارو 969 ملیۆن) دینار
•    خەرجی دیكەی بەكاربردن: (646 ملیارو 997 ملیۆن ) دینار
•    كۆی گشتی خەرجیەكان: ( 8 ترلیۆن و 395 ملیار و 501 ملیۆن) دینار

سێیەم: جیاوازی خەرجی و داهات لە شەش مانگی رابردوودا:
•   كۆی داهات: 7 ترلیۆن و 918 ملیارو 501 ملیۆن دینار
•   كۆی خەرجی: 8 ترلیۆن و 395 ملیار دینار و 501 ملیۆن دینار
•  بڕی جیاوازی كورتهێنان: 477 ملیار دینار

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand