داهاتە نەوتی نانەوتییەکانی عێراق

Draw Media

2023-09-23 20:46:24



شیكاری: درەو

🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛
🔹 تا کۆتایی تەموزی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر (67 ترلیۆن و 190 ملیار) دینار بووە، کە (92.8%)ی داهاتی نەوت و(7.2%)ی داهاتی نانەوتی بووە. نزیکەی (2 ترلیۆن) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووە، بە پوختی زیاتر لە (65 ترلیۆن و 195 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە.
🔹 کۆی خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) لە (1/1/2023 – 31/7/2023) بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 842 ملیار و 345 ملیۆن) دینار.
🔹 کۆی سەرڕێژی داهات بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 352 ملیار و 658 ملیۆن) دینار.

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 1/1/2023 – 31/7/2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی تا تەموزی ساڵی (2023) لە (14ی ئەیلولی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (67 ترلیۆن و 190 ملیار و 77 ملیۆن و 149 هەزار و 451) دینار، بەجۆرێک بڕی (62 ترلیۆن و 180 ملیار و 417 ملیۆن و 66 هەزار و 186) دیناری بەڕێژەی (92.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (5 ترلیۆن و 9 ملیار و 660 ملیۆن و 83 هەزار و 355) دینار، بەڕێژەی (7.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (ترلیۆنێک و 995 ملیار و 73 ملیۆن و 413 هەزار و 567) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (65 ترلیۆن و 195 ملیار و 3 ملیۆن و 735 هەزار و 974) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 313 ملیار) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری، حوزەیرانی و تەموزی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
 

 

دووەم؛ داهات و خەرجی و رادەی سەرڕێژی داهاتی وەزارەتی دارایی عێراق لە (1/1/2023 – 31/7/2023)
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی تا کۆتایی تەموزی ساڵی (2023) لە (14ی ئەیلولی 2023) بڵاو کردووەتەوە.
کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە، بریتی بووە لە (65 ترلیۆن و 195 ملیار و 3 ملیۆن و 735 هەزار و 974) دینار، کە کەمترین بڕی داهات لە مانگی کانونی دووەمی (2023) کۆکراوەتەوە، هاوکات زۆرترین داهاتیش لە مانگی تەموزی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی بەهەردوو شێوەی خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 842 ملیار و 345 ملیۆن و 68 هەزار و 481) دینار، کەمترین خەرجی لە مانگی کانونی دووەمی (2023) تۆمار کراوەو برەکەی بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 426 ملیار و 560 ملیۆن و 976 هەزار و 291) دینار و زۆرترین خەرجیش لە مانگی ئازار تۆمار کراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 644 ملیار و 971 ملیۆن و 552 هەزار و 294) دینار.
هەرچی پەیوەندیدارە بە سەر رێژی داهاتەوە دوای لێدەرکردنی خەرجی گشتی لە داهاتی گشتی بۆمان دەردەکەوێت وەزارەتی دارایی تەنها بڕی (10 ترلیۆن و 352 ملیار و 658 ملیۆن و 667 هەزار و 493) دینار سەرڕێژی داهاتی هەبووە زۆرترین سەرڕێژی داهاتیش لە مانگی تەموزدا تۆمار کراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 352 ملیار و 658 ملیۆن و 667 هەزار) دینار.
بۆ وردەکاری تەواوی (داهات، خەرجی گشتی و سەرڕێژی داهات) لە (1/1/2023 – 31/7/2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
 


سێیەم؛ داهات و خەرجی و رادەی سەرڕێژی داهاتی وەزارەتی دارایی عێراق لە (1/1/2022 – 31/7/2022)
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی تەموزی ساڵی (2022).
کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە، بریتی بووە لە (91 ترلیۆن و 920 ملیار و 654 ملیۆن و 848 هەزار و 302) دینار، کە کەمترین بڕی داهات لە مانگی شوباتی (2022) کۆکراوەتەوە بڕەکەی بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 479 ملیار و 981 ملیۆن و 223 هەزار و 530) دینار، لەکاتێکدا زۆرترین داهات لە مانگی تەموزی هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بڕەکەی بریتی بووە لە (16 ترلیۆن و 281 ملیار و 325 ملیۆن و 844 هەزار و 564) دینار.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی بەهەردوو شێوەی خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە بریتی بووە لە (58 ترلیۆن و 206 ملیار و 45 ملیۆن و 568 هەزار و 198) دینار، کەمترین خەرجی لە مانگی شوباتی (2022) تۆمار کراوەو برەکەی بریتی بووە لە (7 ترلیۆن و 120 ملیار و 344 ملیۆن و 688 هەزار و 35) دینار و زۆرترین خەرجیش لە مانگی حوزەیران تۆمار کراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 960 ملیار و 75 ملیۆن و 840 هەزار و 989) دینار.
ئەوەشی پەیوەندی بە سەر رێژی داهاتەوە هەیە، دوای لێدەرکردنی خەرجی گشتی لە داهاتی گشتی بۆمان دەردەکەوێت وەزارەتی دارایی لە ساڵی (2022)داو تا کۆتایی مانگی تەموز بڕی (33 ترلیۆن و 714 ملیار و 609 ملیۆن و 280 هەزار و 104) دینار سەرڕێژی داهاتی هەبووە، زۆرترین سەرڕێژی داهاتیش لە مانگی ئایاردا تۆمار کراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (7 ترلیۆن و 617 ملیار و 521 ملیۆن و 382 هەزار و 233) دینار.
بۆ وردەکاری تەواوی (داهات، خەرجی گشتی و سەرڕێژی داهات) لە (1/1/2022 – 31/7/2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
 


چوارەم؛ بەراوردی داهات و خەرجی و رادەی سەرڕێژی داهاتی وەزارەتی دارایی عێراق لە (1/1/2022 تا 31/7/2022) و (1/1/2022 تا 31/7/2022)
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە سەرەتای هەردوو ساڵی (2022 و 2023) تا کۆتایی مانگی تەموز؛
داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) لە (1/1/2023 – 31/7/2023) بریتی بووە لە (65 ترلیۆن و 195 ملیار و 3 ملیۆن و 735 هەزار و 974) دینار. بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)، داهاتی گشتی وەزارەتەکە بریتی بووە لە (91 ترلیۆن و 920 ملیار و 654 ملیۆن و 848 هەزار و 302) دینار. واتە داهاتی گشتی بڕی (26 ترلیۆن و 725 ملیار و 651 ملیۆن و 112 هەزار و 328) دینار بە رێژەی (29%) بەراورد بە پار ساڵ کەمی کردووە. بۆ بەراوردی سەرجەم مانگەکان بڕوانە (چارتی ژمارە (1))
 

کۆی خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) لە (1/1/2023 – 31/7/2023) بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 842 ملیار و 345 ملیۆن و 68 هەزار و 481) دینار. بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)، خەرجی گشتی وەزارەتەکە بریتی بووە لە (58 ترلیۆن و 206 ملیار و 45 ملیۆن 568 هەزار و 198) دینار. واتە خەرجی گشتی بڕی (3 ترلیۆن و 363 ملیار و 700 ملیۆن و 499 هەزار و 717) دینار بە رێژەی (5.8%) بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمی کردووە. بۆ بەراوردی سەرجەم مانگەکان بڕوانە (چارتی ژمارە (2))
 

کۆی سەرڕێژی داهات لە (1/1/2023 – 31/7/2023) بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 352 ملیار و 658 ملیۆن و 667 هەزار و 493) دینار. بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)، سەرڕێژی داهاتی وەزارەتی دارایی بریتی بووە لە (33 ترلیۆن و 714 ملیار و 609 ملیۆن و 280 هەزار و 104) دینار. واتە سەرڕێژی داهات بڕی (23 ترلیۆن و 361 ملیار و 950 ملیۆن و 612 هەزار و 611) دینار بە نزیکەی (69%) بەراورد بە ساڵی (2022) کەمی کردووە. بۆ بەراوردی سەرجەم مانگەکان بڕوانە (چارتی ژمارە (3))
 

سەرچاوەکان؛
یەکەم؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand