ئاماری گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

Draw Media

2023-09-19 09:52:34





شیكاری: درەو
 

🔻 پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023)؛
🔹 (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 747) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (877) گەشتی (هاتن) و (870) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوەو دەدەن.
🔻 بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو (5/4/2022 – 25/9/2022)؛
🔹 (10) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد، کۆندۆر ئێر، فلای ئەربیل و پێگاسۆس ئێرلاینس) گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (2 هەزار و 969) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (هەزار و 488) گەشتی (هاتن) و (هەزار و 481) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە.
🔻 کەواتە لەگەڵ دەستپێکردنی گەمارۆکانی تورکیا لە ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (هەزار و 222) و بە رێژەی (41%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (611) گەشتی (هاتن) و (611) گەشتی (رۆشتن) بووە.

سەرەتا
لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیاو فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە.
بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە.
زیاتر لەوەش لە ئیمێڵەکەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئاماژە دراوە بەوەی، ئەو گەشتانەی کتوپڕ و پزیشکین پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دەبێت.
لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموز) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیران)ی ئەمساڵ )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی(ئ اماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت.
رۆژی (29ی ئەیلول) )سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم( لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان.
لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە.

یەکەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023)
پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوەو دەدەن، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 747) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (877) گەشتی (هاتن) و (870) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوەو دەدەن. بە جۆرێک؛
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (92) گەشتی هاتن و (91) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (435) گەشتی هاتن و (435) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (184) گەشتی هاتن و (184) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (73) گەشتی هاتن و (75) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (51) گەشتی هاتن و (50) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (42) گەشتی هاتن و (35) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    هەریەک لە کۆمپانیا فرۆکەوانییەکانی (تورکش ئێرلاینس، کۆنۆدۆر ئێر، فلای ئەربیل و پێگاسۆس ئێرلاینس) هیچ گەشتێکیان تۆمار نەکردووە، بەهۆی گەمارۆکانی تورکیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و مانگەکان لە (5/4/2023 – 25/9/2023) بڕوانە خشتەکانی (1 و 2).
 

 

 

دووەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2022 – 25/9/2022)
پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2022 – 25/9/2022)، (10) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد، کۆندۆر ئێر، فلای ئەربیل و پێگاسۆس ئێرلاینس) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (2 هەزار و 969) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (هەزار و 488) گەشتی (هاتن) و (هەزار و 481) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (91) گەشتی هاتن و (92) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (648) گەشتی هاتن و (642) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (155) گەشتی هاتن و (156) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکش ئێرلاینس (229) گەشتی هاتن و (230) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (74) گەشتی هاتن و (74) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (75) گەشتی هاتن و (75) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (111) گەشتی هاتن و (108) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆنۆدۆر ئێر (67) گەشتی هاتن و (67) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای ئەربیل (1) گەشتی هاتن و (1) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
-    کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێگاسۆس ئێرلاینس (37) گەشتی هاتن و (36) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە.
بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و مانگەکان لە (5/4/2022 – 25/9/2022) بڕوانە خشتەکانی (3 و 4).
خشتەکانی ژمارە (3 و 4)

سێیەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (5/4/2023 – 25/9/2023) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو
بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشەکانی (یەکەم و دووەم) رونمان کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی گەمارۆکانی تورکیا لە (5/4/2023 – 25/9/2023)، (877) گەشتی هاتن و (870) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (هەزار و 488) گەشتی (هاتن) و (هەزار و 481) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (10) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە.
بەو مانایەی لەگەڵ دەستپێکی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (هەزار و 222) و بە رێژەی (41%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (611) گەشتی (هاتن) و (611) گەشتی (رۆشتن) بووە.
بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و مانگەکان لە (5/4/2023 – 25/9/2023) بەراورد بە ماوەی (5/4/2022 – 25/9/2022) بڕوانە (خشتە (5) و چارتەکانی (1 و 2 و 3).

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand