كورد و شۆڕشی سێیەمی چین

Draw Media

2023-09-08 06:07:49



 درەو :

ئامادەكردنی: هەڵۆ حەسەن

كورد لەكوێی پرۆژەی (پشتێن و ڕێگا- ڕێگای ئاوریشمی نوێ)ی، چین دایە؟، شۆڕشی سێیەمی چین كە شی جینپینگ سەرۆكایەتی دەكات، گەورەترین پڕۆژەی ستراتیژی لە مێژوودا (پشتێن و ڕێگا- یەك ڕێگا و یەك پشتێن)، كە نزیكەی دوو لەسەر سێی ژمارەی وڵاتانی جیهانی لەخۆدەگرێ.

شی جینپینگ و شۆڕشی سێیەمی چین

دوای ئەوەی شی جینپینگ لە لایەن كۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چینەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو وەك سەرۆكی كۆماری میللی چین هەڵبژێردرایەوە، بەمەش بوو بە یەكەم سەرۆك كە لە دوای ماو تسی تۆنگ دامەزرێنەری كۆماری گەلی چین ئەم خولەی هەبێت، لە بیستەمین كۆنگرەی پارتی كۆمۆنیستی چین، شی جینپینگ بۆ خولی سێیەم وەك سكرتێری گشتی كۆمیتەی ناوەندی CPC هەڵبژێردرایەوە،.ئەم هەڵبژاردنە گوزارشت لە دیدگایەكی چینی دەكات، كە بەپێی ئەو دیدگایە بارودۆخی گشتی پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێز و سەركردایەتییەكی ناوازە هەیە، ئەوەی سیاسەت و دیدگای شی جینپینگ سەبارەت بە بنیاتنانی دەوڵەت جیا دەكاتەوە، دانانی خشتەی كاتیی وردە بۆ جێبەجێكردنی ئەو دید و سیاسەتانە . ئەمەش سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە نەبووە هۆی ئەوەی پەكین بگاتە ئامانجەكەی لە كاتی خۆیدا،هەروەها شی جینپینگ دیدگای خۆی بۆ تەواوكردنی بنیاتنانی سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەركە شەڕكەرەكانی لە ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام بدات، بە مەرجێك تا ساڵی 2027 ئەمە تەواو بێت كە هاوكاتە لەگەڵ سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای چین وكۆتایی هاتنی خولی سێیەمی سەرۆكایەتی شی جینپینگ.بەهەمان شێوە بڕیاربوو ساڵی 2049 بۆ تەواوكردنی بنیاتنانی دەوڵەتی چین وەك دەوڵەتێكی مۆدێرن و بەهێز، بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە. شی جینپینگ تەواوبوونی بنیاتنانی دەوڵەت گەڕانەوەی تایوان بۆ وڵاتی (دایك –چین) بەپێویستی حەتمی دەزانێت ، ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەم بەروارە زۆرترینە بۆ ئەوەی تایوان لە چین بە جیا بمێنێتەوە، ڕەنگە ئەمە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ماو تسی تۆنگ دامەزرێنەری كۆماری گەلی چین، كاتێك پرسیاری لەبارەی تایوانەوە لێكرا وتی: بە ناچاری تایوان دەگەڕێتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەوە سەد ساڵی پێبچێت. شی جینپینگ هەوڵیداوە خۆی لە مێژووی چیندا وەك سەركردەی شۆڕشی سێیەمی چین تەرخان بكات، بەجۆرێك كە شۆڕشی یەكەم لەلایەن ماو تسی تۆنگەوە سەركردایەتی كرا كە كۆتایی بە شەڕی ناوخۆی چین هێنا و كۆتایی بە (سەدەی شەرمەزاری چین)، هێنا كە سەدەیەك بوو كە تیایدا چین خراپترین بارودۆخی بەسەردا سەپێندرا لەلایەن لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی.
سەبارەت بە شۆڕشی دووەمیش، پێشەنگی سیاسەتی چاكسازی و كراوەیی لە چین، دێنگ شیاوپینگ ، لە ساڵی 1978 سەركردایەتیی كرد، سەرهەڵدانی چینی مۆدێرن دامەزراند و شۆڕشی پیشەسازیی تێدا بەدەستهێنا، دەرگای بۆ پیشەسازی ڕۆژئاوا كردەوە ڕوو لە چین بكەن و سوودمەندبوون لە كارە هەرزانەكان و باجی كەم. دێنگ شیاوپینگ توانی، لە ڕێگەی ئەمەوە، هەلی كار بۆ چینییەكان دەستەبەر بكات، پاشان چینییەكان توانیان ئەو ئەزموونە ڕۆژئاواییانە بەرهەمبهێننەوە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەكانی خۆیان، سەبارەت بە شۆڕشی سێیەم كە شی جینپینگ سەرۆكایەتی دەكات، گەورەترین پڕۆژەی ستراتیژی لە مێژوودا (" پشتێن و ڕێگا")، كە نزیكەی دوو لەسەر سێی ژمارەی وڵاتانی جیهانی لەخۆگرتووە تا ئەمڕۆ. ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە چین لە سەردەمی شی جینپینگ نەك تەنها ببێتە یاریزانێكی سەرەكی، بەڵكو گەورەترین یاریزان لە مێژوودا.
ئەوەی كە شی جینپینگ وەك "شانشینی ناوەڕاست" ناوی دەبا، ئەمەش لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەو بۆ مێژوو و خۆشەویستی و ڕق و كینەی بۆی لە هەمان كاتدائەو ئەو مێژووەی خۆشدەوێت كە چین لەڕێگەی ئەو پێگەیەی كە شایەنییەتی لە جیهاندا چێژی لێ وەرگرتووە، هەروەها ڕقی لەو مێژووە دەبێتەوە كە چین تێیدا چەوسێنرایەوە و پاشەكشەی لێكرا، بۆیە ئەو قۆناغە بە “نائاسایی مێژوویی” ناودەبات، كە دەبێت ڕاست بكرێتەوە بۆ ئەوەی چین بتوانێت ئەو هەڵوێستە وەربگرێت كە شایەنیەتی، بەپێی ئەم تێڕوانین و ئەو بارودۆخە گشتیەی كە چین چاوەروانكراوە تووشی بێت، پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێز و كەسایەتییەكی ناوازە هەیە، بەتایبەتی كە پەكین چارەسەركردنی ژمارەیەك لە فایلە ناوخۆییەكانی تەواو كردووە، چەرخی بەرهەمهێنان گەڕاوەتەوە سەر كارەكەی  و ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەڵگیراون.چین خۆی بۆ چارەسەركردنی  كێشە دەرەكییەكان، و ئەو تەحەدایە گەورانەی كە ڕووبەڕووی چین دەبێتەوە لە ڕێنێسانسەكەیدا ئامادەكردووە سەركەوتنی پەكین لە نزیككردنەوەی دیدگاكانی نێوان سعودیە و ئێران كە لێكەوتەی ئەرێنی گەورەی دەبێت بۆ داهاتووی ناوچەكە و جیهان ڕێگە بۆ پەكین دەكاتەوە ڕۆڵێكی زیاتر لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بگێڕێت، بەتایبەتی كە چین پەسەندترین وڵاتە لەلایەن ژمارەیەك وڵاتی جیهانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتە ڕوون و پرەنسیپییەكانی، كە بیرۆكەی "پشتبەستن" لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەبری "تیۆری واقیعی" ، پێدەچێت تێوەگلانی چین لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە نێودەوڵەتییەكان لەڕووی سیاسەتی دەرەوەی پەكینەوە ناونیشانێك بۆ قۆناغی داهاتوو پێكبهێنێت، دەستپێشخەرییەكانی چین بۆ چارەسەركردنی پرسی فەڵەستین، دۆزینەوەی ڕێگاچارە كۆتاییهێنان بە شەڕ لە یەمەن، كار بۆ كۆتاییهێنان بە ئالۆزیەكانی سوریا، و دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ دەربازبوون لە شەڕی ئۆكرانیا و فایلەكانی تر، كلیل دەبێت بۆ ڕاگەیاندنی خواستی چین بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی خۆی وەك زلهێزێك و ئامادەیی بۆ هەڵگرتنی خەرجییەكانی سەركردایەتی جیهانی، ئەگەر پێویست بوو.

كورد لە پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا

پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا یاخود ڕێگای ئاورێشمی نوێ بە دوو بەشی كوردستان ( ئێران -بەشی رۆژهەڵاتی كوردستان و توركیا - باكوری كوردستان)،دا تێپەڕ دەبێت، ئەگەر هەرێمی كوردستانی عێراق هەوڵ بدا بكەوێتە سەر نەخشەی ڕێگای ئاورێشمی نوێ پێگەی كورد لەرووی جیۆپۆلەتیكەوە بەهێز دەكاو هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەوێتە سەر شاڕێگەی بازرگانی جیهانییەوە و لەوكاتەدا بۆ سەقامگیری جیهانی پێویست دەكا هەرێمی كوردستانی عێراقیش پارێزراو بێت،بۆ ( ئێران -بەشی رۆژهەڵاتی كوردستان و توركیا - باكوری كوردستان)،یش بە هەمان شێوە.

شنگال و پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی نوێ

رۆژئاوای كوردستان و شنگال گرینگیەكی گەورە و ستراتیژیان دەبێت لە پرۆژەی (پرۆژەی پشتێن و ڕێگا- ڕێگای ئاوریشمی نوێ),رۆژئاوای كوردستان و شنگال دەبنە چەقی پرۆژە گەورە ئابورییەكەی چین گرینگی رۆژئاوای كوردستان بەجۆرێكە كە دەبێتە پردی بەستنەوەی چین - ئێران بە دەریای سپی ناوەڕاست واتە بەندەری خومەینی و لازقییە، شنگالیش چەقی (پرۆژەی یەك ڕێگا و یەك پشتێنی چین)ە بەجۆریك شنگال ستراتیژیترین خاڵی پرۆژەكەی چینە و ڕۆژهەڵاتی جیهان بە ڕۆژئاوای جیهانەوە دەبەستێت.ئەوەی كە جێگەی سەرنجە لەم پرۆژەیەدا (پرۆژەی یەك ڕێگا و یەك پشتێنی چین), حكومەتی عێراق دەیەوێت هەرێمی كوردستانیش بخاتە دەرەوەی ئەو پرۆژە گەورەیەی چین لە خاڵی رەبیعەوە هەرێمی كوردستان دەكرێتە دەرەوەی ئەو پرۆژەیەوە لەلایەن عێراقەوە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان هەژموونی بەسەر شنگالدا لەدەستداوە.هاوشێوەی پرۆژەی ( ئۆڤاكۆی – رێگای گەشەپێدان _ كە جگە لە ئامانجە ئابورییەكانی عێراق ئامانجێكی تری كەنارخستنی هەرێمی كوردستان لە پلانی نوێی پەرەپێدان لە عێراق كە لە رووی ئابوورییەوە
پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)ی ژێرخانی ئابووری عێراق، ئەم رێگایە بە تەواوی خاكی عێراقدا تێدەپەڕێت و بەندەری گەورەی فاو لە كەنداو لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە دەبەستێتەوە بە توركیا، ئەم رێگایە كە ناسراوە بە ( ئۆڤاكۆی - رێگای گەشەپێدان) بەجێبەجێكردنی پرۆژەی خاڵی سنووریی ئۆڤاكۆی-رێگای گەشەپێدان) ,گەورەترین مەترسی رووبەرووی كوردستانی عێراق و باكوری سوریا دەبێتەوە,توركیا و عێراق بە پرۆژەی دەروازەی سنووری ئۆڤاكۆی, دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل كەم بایەخ دەكەن كەسەرچاوەی سەرەكی و گرینگی كوردستانی عێراقە. هاوكات ئەو بازرگانیە نافەرمیانەی كە لەنێوان كوردەكاندا ئەنجام دەدرێن لە هەرێمی كوردستان و باكوری سوریا، بەفەرمی كۆنترۆڵ دەكرێن و گرێدانی ئابووری نێوان كوردەكان لەناو دەبرێن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand