"پۆتین نەیتوانی بە كارتی وزە گەمارۆی ئەوروپا بدات"

Draw Media

2023-02-15 07:12:49



 وەرگێرانی: ئەنوەرکەریم 

  پێش هەڵگیرسانی جەنگ و تا سەرەتاکانی دەستپێکی پەلاماردانی ئۆکرانیا لە لایەن رووسیاوە. پوتین بەڕادەیەکی زۆر پێی وابوو بەهۆی ئەو توانا گشتییەی روسیا لە ووزەدا هەیەتی. دەتوانێت ئابوری جیهان بە بارمتە بگرێت. هەر بۆیە لە هاوینی ساڵی پاردا گازی لە ئەوروپا بڕی، چاوەڕوانبوو کە ئەوروپییەکان لەسەرمای زستاندا هەڵبلەرزێن و گەلەکانیان لەسەرکردەکانیان هەڵبگەڕینەوە تا بەردەوامنەبن لە یارمەتیەکانیان بۆ ئۆکرانیا.
لەسەرەتاوە هەرەشەکان بەهێزبوون لەسەر ئەوروپا، چونکە لە ساڵی 2021دا (83%)ی گازی ڕووسیا هەناردەی ئەوروپا دەکرا. کە ڕووسیا رۆژانە زیاتر لە (7 ملیۆن) بەرمیل نەوت و (200 ملیار) مەتر سێجا گازی لە ساڵەکەدا لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی ئەوروپا کردبوو، ئەمەش داهاتی نیوەی ووڵاتی پێکدە‌‌هێنا، دوای ئەوە هەناردەی شتومەکی ڕوسی کە دەورێکی کاریگەری هەبوو لە زنجیرەی خستنەڕوودا. 
هاوکات ئەوروپا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی لە غازی سروشتی بە ڕێژەی (46%) پشتی بەستبوو بە هاوردەی گازی ڕووسیا. لەگەڵ ئەوەشدا بە رادەیەکی زۆر ئەوروپا پشتی بەستبوو بە بەرهەمی (ئاسن و سەمادی کیمیاوی) رووسی، ئێستا ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر بەردەوامی جەنگدا، وا دەردەکەوێت کە ڕووسیا لەڕووی ئابورییەوە بەتەواوی جێگاکەی پڕکراوەتەوە لە بازاڕی جیهانیدا. 
  ئێستا قوربانی گازی ڕووسیا تەنها پوتین خۆیەتی، ئەو هیوایەی کە پوتین بە گازە سروشتیەکەی هەیبوو بوونی نیە، نە جیهان و نە ئەوروپا چیتر پێویستیان پێی نیە. 
دوور لە ڕەقبونەوەی ئەوروپیەکان، ئەوروپا توانی بەزوترین کات دابینکردنی پێویستی خۆی لە گازی سروشتی پڕ بکاتەوە بەهۆی خستنەڕوی زیاتری گازی سروشتی جیهان، ئەمەش بە هۆی خستەڕووی (55 ملیار مەتر سێجا) گازی سروشتی لە ساڵی (2022)دا لە لەلایەن ئەمریکاوە، کە ئەم ژمارەیە دوو هێندەی پێش دەستپێكردنی شەری ئۆکرانیایە، وە دوو هیندە زیاترکردنی ووزە نوێیە پاکەکان و هێزی ئەتۆمی و خەڵوزەوە، ئەمانە وایانکرد کە پشتبەستن بە ڕووسیا کەمبکرێتەوە لە لایەن ئەوروپاوە. ئیستا ئەوروپا گازی سروشتی زیاتر دەکڕی وەک لەوەی کە پێشتر لە ڕووسیای ئەکڕی.
زستانە گەرمەکەی ئەوروپا ئەو سیناریۆ خراپەی کە پوتین ئاواتی بۆ دەخواست شكستپێهێنا، ئێستا کۆگاکانی ئەوروپا زۆر بەکەمی بەکارهێنراوە و ئەتوانریت بەکاربهێنرێت بۆ زستانی داهاتوو،. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کۆگاکانی ئەڵمانیا بە ڕیژەی (91%) پڕبوو بەراورد بەساڵی 2022، کەواتە بۆ ساڵی 2023 ئە ڵمانیا پێویستی بە کڕینی کەمتری گاز هەیە، ئێستا دڵنیایی تەواوی ئەورپیەکان هەیە بەلایەنی کەمەوە هەتا ساڵی 2024، ئەمەش یارمەتی ئەوروپا ئەدات کە جێگرەوەی تەواوی گازی ڕووسی بگرنەوە.
ئیتر ئەو ڕۆژە كۆتایی هات، کە ڕوسیا بتوانێت بە ئارەزاوی خۆی ئەوروپا بگوشێت. جگە لەوەی کە ئیتر ئەوروپا کەمتر پێویستی بە گازی سروشتی دەبێت. 
چین لە تەوەری گازی سروشتی جیهانی دور کەوتۆتەوە زیاتر پشت بە سەرچاوەکانی ناوخۆی خۆی دەبەستێت، بۆیە سەیر نیە کە نرخی غاز لە داهاتوودا هەرزانتر بێت لە پێش دەستپێکردنەکەی شەری ئۆکرانیا. پوتین ئێستا هیچی بەدەستەوە نەماوە کە بتوانێت کاریگەری غازی هەبێت بۆ بەکاربەران لە ئەوروپادا، ئەو کەرەسە خاوانەی کە لە ڕوسیادا هەیە کاریگەری گەورەی نابێت لەسەر ئەوروپادا، پوتین هیچ قازانجێکی لە گازی سروشتی دەستناکەوێت ئەو (150) ملیار مەتر سێجایەی کە بە بۆری هەناردەی ئەوروپا دەکرا، پڕکراوەتەوە بە (16) ملیار مەتر سێجا بۆ چین ئەڕوات، ئەمەش داهاتێکی زۆر کەمە بۆ ڕوسیا، ئەگەر بەراورد بکرێت بە بازاڕی جیهان بۆ گازی سروشتی، هیچ بازاڕێک نیە بۆ ڕوسیا کە بتوانێت جێگای گازی ئەوروپا بگرێتەوە، نەبوونی بۆری گازی سروشتی گواستنەوە بۆ چین کە چەندین ساڵی ئەوێت بۆ دروستکردن. هەروەها چین بە باشی ئەزانێت کە سەرچاوەکانی وزەی لە چەند شوێنێکەوە دابینبکات، بە هۆی سزاکانەوە ڕوسیا ناتوانیت تەکنلۆژیای پێویست دابین بکات بۆ گۆڕینی شێوەی هەناردەی گازە سروشتیەکەی. 
ئەو چەکی نەوتەی کە بەدەست پوتینەوە بوو ڕۆیشت و کاریگەری نەما، ئەو کاتەی بازاڕ ترسیان هەبوو لەوەی پوتین هەناردەی بوەستێنێت، نرخی نەوت بە رێژەی (40%) بەرز بووە لە ماوەی 2 هەفتەدا، بەڵام کاتێک وڵاتانی (G7) بە نرخدانان لەسەر نەوتی ڕوسیا، پوتین وەڵامەکەی ئەوە بوو کە نەوت بەو وڵاتانە نافرۆشێت کە نرخیان داناوە لە سەر نەوتی ڕووسی، لەو کاتەوە نرخی نەوت دابەزییەوە، ئەمەش دەرکەوت کە بازاڕی نەوت پشتنابەستێت بە نەوتی ڕوسیا، بازاڕی نەوت لە بەرژەوەندی لە کڕیاردایە  نەک لە فرۆشیاری نەوت، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمەوە کە بتوانێت جێگرەوەی نەوتی ڕوسیا بێت، هەر بۆیە وەزیری نەوتی ڕوسی لە مانگی دیسەمبەری (2022) ووتی؛ "ڕوسیا ئامەدەیە بەرهەم کەمبکاتەوە بە بڕی (700 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا"، نرخی نەوت ئێستا کەمترە لە پێش دەستپێکردنی شەرەکەوە بەرهەمی نەوت بە بری (4 ملیۆن) بەرمیل ڕۆژانە زیادیکردوە لە لایەن (ئەمریکا، کەنەدا، فەنزوێلا و بەرازیل)ەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی نەوت زیاتریش بێت. هەموو کەمکردنەوەیەکی بەرهەمی نەوت لە ڕوسیاوە لە ماوەی هەفتەیەکدا جێگرەوەی بۆ پەیدائەبێت، ئیتر پوتین ناتوانێت زۆر لە سعودیەی عەرەبی و ئۆپێک پڵاس بکات بەرهەم بە ڕیژەیەکی زۆر دابەزێنێت، وەک ئەوەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا کردیان. 
بە هۆی ئەوەی ئەمریکا گرێبەستێکی گەورەی چەکی سعوودیەی ڕاگرتوەو ناهێڵیت تەکنەلۆژیای تازە بڕوات بۆ سعودیە بەهۆی کرژی پەیوەندی نێوان سعودییەو ئەمریکا.
ئاواتە بەرزەکانی پوتین بوون بە هەڵم لەدوای دانانی نرخەوە لەسەر نەوتی ڕوسی، ئێستا پوتین بژاردەکەی کراوەیە بەئارەزای خۆی دەتوانێت بەرهەمی نەوت بوەستێنێت یان بەو نرخە بیفرۆشێت، چین و هیندستان بەبێ ئەوەی بەشداری بکەن لە نرخی دانراودا لەسەر نەوتی ڕوسی خۆیان داوای زۆرترین داشکاندن ئەکەن بە ڕیژەی (50%) و هیندستان ڕیژەی کڕێنی نەوتی ڕووسی بە (33) جار بەرزکردۆتەوە بەروارد بە پێش دەسپێکردنی شەرەکە. 
ڕوسیا قازانجەکەی زۆر کەمە چونکە تێچووی بەرمیلێک نەوت (44) دۆلار ئەکەوێت لەسەر ڕووسیا، بەڵام ئەگەر پوتین بەرهەمی نەوتی کەمبکاتەوە ئەو کاتە بەتەواوی پشکی لە بازاڕیی نەوتدا کەم ئەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە خۆی زۆر پێویستی بە پارەی نەختی هەیە، کەئەمەش داهاتی ووڵات کەمدەکاتەوە. 
کارتەکانی تری پوتین هەموویان سووتان وەک خۆراک کە ویستی وەک چەک بەکاری بهێنێت. تەنانەت دۆستەکانی کە بە ڕوکەش دۆستی بوون پشتیان تێکرد، ئەو کەرەسە خاوانەی کە زۆر دەمێکە روسیا کۆنتڕۆڵی بازاڕی پێکردووە وەک (نیکڵ، پالادێۆم و تیتانێۆم)، ئەم کانە کانزایانە زۆر زۆرن لە ئەمریکای باکورو ئەمریکای خوارو و ئەفریقا. کەرتی تایبەت  دەستیانکردوە بەو کانانەی کە هەتا ئیستا هەر دەستیان تیوە نەدرابوو،  هەروەها کانزای گرنگی وەک  (نیکڵ و کۆبڵات) بەرهەمی ئەم کانە کانزایانە لە دوو ساڵی داهاتوودا زۆر زیاتر ئەبێت بۆ ئەوەی جێگای بەرهەمی ڕوسیا بگرێتەوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی. 
خوێندنەوە هەڵەکەی پوتین وەک خوێندنەوە هەڵەکەی بۆ ئابوری ڕوسیا ئەمەشی چووە سەر لیستەکە، کە پێی وابوو خەڵكی ئۆکرانیا پشتیوانی ڕوسیا دەکەن و ئەو یەکێتیەی کە لەدەوری ئۆکرانیا کۆبووەوە هەڵدەوەشێتەوە. 
دیارە ئەم هەموو خوێندنەوە هەڵەیەی پوتین ، کاریگەریەکەی لە دەستدانی گیانی هەزاران کەس بوە، هاوکات ڕێرەوی بازرگانی گۆڕی، ڕێرەوی خستنەڕووی کەرەسە خاوەکانی گۆڕی و کاریگەری لەسەر گیرفانی هەموو هاوڵاتیەک بەجێهێشت لە جیهاندا و بۆ دۆزینەوەی چارەسەریش ماوەیەکی زۆری پێدەچێت. 
ئەوەی گرنگە ئێستا پوتین جارێكی تر لە دۆخێکدا نابێت کە بتوانێت کێشەو بەربەست بۆ ئابوری جیهان دروستبکات. لە بەرئەوەی بۆ هەمیشە پێگەی دەستە بەهێزەکەی روسیای لە ووزەدا لاوازکرد بۆ جارێکی تر ووزەو کەرەسە خاوەکانی ڕووسیا لە پشتی نۆژەنکردنەوەیە. شەڕ بەردەوامە لە ڕوسیا تا ئێستا بەڵام لە ڕوی سەرکەوتنەوە لە ئابوریدا بینین بەدیدەکرێت بەرامبەر ڕوسیا. 

The World Economy No Longer Needs Russia
https://foreignpolicy.com/2023/01/19/russia-ukraine-economy-europe-energy/
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand