یەکێتی ئەوروپا بەدانانی نرخ لەسەر نەوتی روسی دەتوانێت شەڕەنگیزی پوتین رابگرێت ؟

Draw Media

2022-12-26 09:01:03




ئامادەکردنی / ئەنوەر کەریم 
هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕە نایاسایی و ناڕەواکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. ڕۆژئاواییەکان لە لێکدانەوەدان بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی چۆن بتوانن قازانجی نەوتی روسیا کەمبکەنەوە، بەمەرجێک نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زۆری نرخی وزە.
دوای لێکدانەوەو جیاوازی زۆر، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری (60 دۆلار)یاندا بۆ نرخی بەرمیلێک هەناردەی نەوتی ڕوسیا کە بە پاپۆڕ دەگوێزرێتەوە، ئەم نرخدانانە لەسەر نەوتی روسیا سەرەتا لە وڵاتانی (G7) بڕیاری لەسەردرا کە ئەبێت (5-12-2022) بچێتە بواری جێىەجێکردنەوە، ئەم پێشنیارە کۆمەڵێ بۆچونی جیاوازو کاردانەوەی جیاوازی لەناو یەکیتی ئەوروپادا دروستکردبوو، ئیستاش کاردانەوەی روسیا گرنگە بەرامبەر ئەم بڕیارە.
گەیشتن بەم بڕیارە لەناو ئەوروپادا ئاسان نەبوو، هەندێ لە وڵاتانی ناو یەکێتییەکە کە بە هەڵۆکانی دژە پوتین ناسراون وەک (پۆڵۆنیاو وڵاتانی بەڵتیک) ئەیانویست زۆر بەزووی داهاتی ڕوسیا هەرەس پێبهێنن، نرخی (20-30) دۆلار بۆ بەرمیلێک دابنرێت کە زۆر نزمترە لە نرخی (40) دۆلارو تێچووی بەرمیلێک نەوتی روسیایە، تیمێکی تری ناو یەکێتی ئەوروپا کە ئەو وڵاتانەی هاوردەی نەوتی روسیا ئەکەن وەک ئەڵـمانیاو هەنگاریاو نەمساو فەرەنسا، ئەڵین ئەگەر نرخی نزم بسەپێنرێت بەسەر روسیادا ئەمە زیاتر بازاڕی وزە ناجێگیر ئەکات و ئەبێتە هۆی ئەوەی نرخی وزە زیاتر بەرزبێتەوەو بەقازانجی ڕوسیا بشکێتەوە. بەڵام بەو نرخەی ئێستا باری هەندێ وڵاتی تری یەکێتی ئەوروپا گران دەکات، گروپی دووهەم ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بەتەواوی خستنەڕووی نەوت بۆ روسیا دیاریبکرێت لەوەئەچێت هەڵئاوسان زیادبكات و تێچوی ژیان لەسەر ئەوروپییەکان گرانتر ببێت، ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک داوا لە حکومەتەکانیان بکەن پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا ڕابگرن. گومانی تیا نیە روسیا هەست به‌ جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو گروپە دەکات. ئەمەش کاریگەری لەسەر پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا دەبێت. وە ئامادەیی بۆ ئەو سەختیەی ژیان کە ئێستا ئەوروپییەکان تووشی بوون بەهۆی ئەو شەڕەوە. پۆلۆنیاو وڵاتانی بەڵتیک، روسیا وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام ئەیبینین بۆسەر خۆیان، بەڵام ئەڵمان و وڵاتەکانی تر ئەو تێروانینەیان نیە لەسەر روسیا. 
هەرچەندە ئێستا نەوتی روسیا نرخی (60) دۆلاری بۆ دانراوە دوای ڕازیبونی ئەو وڵاتانەو ئەو سزایانەیەی کە لەسەر روسیا دانراوە، نەوتی ئۆڕاڵ (Urals) ئەفرۆشرا بە (60) دۆلار کە (27%) بەهاکەی کەمتر بووە لە نرخی نەوتی (برێنت). گومانی تیا نیە ئەم نرخەی کە لەسەر نەوتی روسیا دانراوە هه‌روه‌ها سزاکان کاریگەری تەواوایان ئەبێت لەسەر قازانجی وزەی ڕوسی بەرامبەر داگیرکاری ئۆکرانیا. 
 ڕەتدانەوەی روسیا چیە
 روسیا هەڕەشەی ئەوەی کرد نەوت نافرۆشێت بەو وڵاتانەی کە بەشداریان کردوە لەو بڕیارەدا ئەمە زیاتر وەک خۆ هەڵخەڵتاندن وایە بۆ روسیا، چونکە قەبارەی هەناردەو داهاتی نەوتی روسیا توشی دابەزینێکی زۆر ئەبێت، ساڵانە یەدەکی بیانی ڕوسیا بە زیاتر لە (100 ملیار) دۆلار کەمدەکات. هەرچەندە ئێستا (حساب جاری) ڕوسیا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەئەمساڵدا سەرڕێژی هەیە.
ڕوسیا توشی چەند کێشە ئەبێت وەک کێشەی تەکنیکی، ئەوەش لە ئەنجامی ئەگەر خستنەڕووی نەوت کەمبێتەوە ئەوا کێشە بۆ خەزانەکان دروست ئەبێت کە توانای گلدانەوەی  زیاتری نەوتیان نیە لەخەزانەکاندا، هەروەها وەستانی بەرهەمهێنان لە بیرە نەوتەکاندا لەدواڕۆژدا زیانی گەورە بە توانای بەرهەمهێنان وڵات دەگەیەنێت. 
ڕۆژئاوا لێکدانەوەی زۆریان کرد تا ئەو بڕیارەیان دا کە نرخ لەسەر نەوتی روسیا دابنێن بەگشتی. سزادانان لەسەر وڵاتێکی وەک روسیا کاریگەری هەیە لەسەر (نەوت و وزە)ی جیهانی، وە بابەتی سزادانان لەسەر وڵاتێک بۆ ئەوەیە کە زیان بەو وڵاتە بگەیەنرێت لەڕووی ئابورییەوە، نەک ئەو وڵاتانەی کە سزاکەیان بەسەر ئەو وڵاتەدا جێبەجێدەکەن.  هەروەها فەرمانی سیاسی ئەوێت بۆ یەکگرتن و بەردەوامبوون لەسەر بڕیارەکە. 
پاشەکشەی ئابوری لە جیهاندا ڕوویدا لەئەنجامی قەیرانی ئۆکرانیاوە، هەروەها رەتدانەوەی روسیا بۆ دیاریکردنی هەناردەی وزەی روسیا بۆ ئەوروپا. ئەمەش لەکۆتایدا وا ئەسەلـمێت. کە وەک ئەو پوشە وایە کە پشتی حوشتر بشکێنێت.  
ئێستا سزاکانی سەر ڕوسیا وادەبینرێت گرنگە بەڵام بوارەکە فراونترە بۆ کاردانەوەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە روسیا. وە ک سزای دیبلۆماسی. وە بژاردەی سەربازی و هێرشی سایبەر. سزاکان تەنها کارتێكی سیحراویی نیە بەرامبەر کێشەی قورس و گەورە. ئەوەی کە دەکرێت بەزۆری بۆ ئەوەیە روسیا بەیەکجاری گۆڕانکاری بکات لە ڕەفتارو کردارەکانیدا. 

دیاریکردنی تواناکانی روسیا وەک بەکارهینانی وزە وەک کارتێک 
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان بەتایبەتی بۆ نەوت و وزەو کەرەستە خاوەکان ئەوەیە کە چۆن بازاڕ بتوانێت ئەو هێزەی وزەی روسیا هێواش بکاتەوە بەرامبەر ئەو کاریگەریانەی لەسەر رۆژئاوا بەتایبەتی ئەوروپا هەیەتی. ئەوکاتەی روسیا غازی ئەوروپای راگرت، غازو وزە بەگشتی خواستی زۆر لەسەری بەرزبووەوه‌ بەتایبەتی نرخی غاز، ئێستا نرخی غاز خۆی ڕێکخستوه‌تەوە ئیستا 25-30% نرخەکەی کەمترە لە ئەڵمانیا ئەمەش تەنها  نوقڵانه‌ لێدان بوو لەلایەن بازرگانانی غازه‌وە وەک لەوەی کێشەی کەمی خستنەڕووی غاز بێت. وە گەشەی ئابوری بەرەو پاشەکشەو خاوبونەوە ئەڕوات ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی وزە لە جیهاندا دانا. 
بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و سزاکانەوە ئابوری ڕوسیا پاشەکشەی کردوەو هەرەس بە داهاتی هەناردەی وزەی روسیا لە مەودایەکی مام ناوەندیدا ئەبێتە هۆیەکی ترسناک بۆ ڕژێمەکەی پوتین، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ دانانی نرخ لەسەر هەناردەی نەوتی ڕوسی لەلایەن دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە بە بێزاربوون و وەریدەگرن بەهۆی ئەوەی کە دەستخستنە ناو بازاڕەو هەوڵی تێكدانیەتی، ئەمەش وا دەکات کە ئەو ئەندامانی ئۆپێك دەیانویست بازاڕ کۆنتڕۆل بکەن بە قازانجی خۆیان لەدەستیان دەربچێت. 
دەوڵەتانی ئۆپێک وا هەست دەکەن ئەم کاردانەوە ڕێکخراوەی ڕۆژئاوا تووشی دڵەڕاوکێی کردون لە بەکارهێنانی وزەدا، بۆ سەرەتایەک کە بتوانێت دەوڵەتانی ئۆپێک بەرەو ئەوە ببات کۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوت لەدەستبدەن. 
کات فاکتەرێكی سەرەکییە بۆ ئەوەی وڵاتانی کەنداو جێگەی نەوتی ڕوسی پڕبکەنەوە، ئەو بەهێزیەی کە ڕوسیا هەیەتی بەهۆی ئابورییە ناوازەکەیەوەیە، هەروەها ئەو داشاكاندنە زۆرەی کە لە هایدرۆکاربۆندا ئەیکات، هیچیان بۆ ماوەی درێژخایەن بەردەوام نابێت. کارتێڵی نەوت هەمیشە وا کاردەکات بگونجێت لەگەڵ ئابوری رۆژئاوادا، ئەیانەوێت نرخی نەوت و سوتەمەنی بەرز نەبێت كه‌ کاریگەری لەسەر ئابوری ڕۆژئاوا هەبێت، ئەمەش وا دەکات یارمەتی ئەوروپا بدات تا هاوردە لە وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت زیاد بكات و هاوردەی نەوتی ڕوسی کەمبکاته‌وه‌.
لە تێۆریدا سزاکان دەرفەتێک ئەخولقێنن بۆ ئەندامانی ئۆپێک پڵاس، بەپێی سزاکان دەبێت لەسەروو (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی هه‌نارده‌ی ڕوسیاوە بۆ ئه‌وروپا بوەستێت بێجگە لە هەنگاریاو سلۆڤاکیاو چێک کە ئەوانە بەخشراون لە سزاکان و ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە ئەکەن لە روسیاوە ئەمەش بەئاسانی ئەتوانرێت لەلایەن نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پڕبکرێتەوە. 
نەوتی روسیا بۆ ئاسیا گومانی لەسەرە 
سەرەتا کاردانەوەی روسیا ئەوە بوو نەوتەکەی هەناردەی ئاسیا ئەکات، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی بەربەرەکانی دروستبکات بۆ میرنشینەکانی عەرەب کە ئەوە بازاڕی ساغکردنەوەی نەوتەکەیان بوو. ئێستا هەندێ وڵاتی ئاسیا بە قەبارەی گەورە نەوتی روسیا لەڕێی دەریاوە ئەکڕن بە داشکاندنێکی گەورە وەک (چین و هیندستان) بەتایبەتی چین کە لەئیستادا روسیا جێگەی سعودیەی بۆ گرتۆتەوە. بەڵام چین هەوڵ ئەدات باڵانسێک ڕابگرێت لەنێوان ڕوسیاو سعودیە کە بازاڕی هاوردەی سەرەکی نەوتی چین بوو پێشتر. سزاکان توانای بەرهەمهینانی نەوتی روسیا کەمدەکەنەوە بەڕێژەی (9-17%) بەپێێ وتەی بەرپرسانی ڕوسی بەڵام هەندێ سەچاوەی تر ئەڵێن بۆ ساڵی 2023 توانای بەرهەمی ڕوسی بەڕێژەی (20-30%) کەمدەبێتەوە، تەنانەت روسیا کێشەی هەبوو بۆ هێشتنەوەی بەردەوامبوونی بڕی نەوتی بەرهەمهینراوی پێش شەڕی ئۆکرانیا. 
ئێستا هەردووکیان بەیەکەوە (داخوازی لەسەر نەوتی ڕوسی و دەستنەگەیشتن بە تەکنلۆجیای پێویست) وادەکات بەرهەمی نەوتی ڕوسی کەمبکات و نەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر ببینێت لە بازاڕی نەوتدا وە کاریگەریەکانی کەمبکاتەوە لەناو (ئۆپێک پڵاس)دا.

ڕەفتارکردن لە گەڵ روسیا
نە وڵاتانی ئۆپێک پڵاس نە سەرکردەکانی کەنداو پەلە ناکەن لەوەی روسیا پشتگوێ بخەن بەوەی زۆرترین نەوت دەربهێنن و بیخەنە بازاڕەوە. هەرچەندە سەرۆکی پێشووی ڕیكخراوی ئۆپیک (محه‌مه‌د بارکینۆ) وتی توانای ئەوەمان نیە جێگرەوەی نەوتی روسیا بین، وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش بە ناڕاستەوخۆ ڕۆژئاوای تاوانبار کرد بەوەی بازاڕی نەوت ئەشڵەژێنن. ئەم پشتگوێخستنەی کە ئاوا بەرژەوەندییەکانی روسیا لە بازاری نەوتدا لاوازبکرێت بەتەواوی بەهانە گرتنە بەبێ ئەوەی یارمەتییەکی چالاکی ئەوروپا بدرێت.
 شەڕەکەی پوتین دەرفەتێکی ناوازە ئەخولقێنێت بۆ وڵاتانی ئۆپێک پڵاس بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بکەن و یەدەگی دراویان زیاد بکەن و ماکرۆئیکۆنۆمی وڵاتەکەیان گەشەبکات و هێزی‌ نەرمی خۆیان زیاد بکەن. 
هەرچەندە هەندێ لە وڵاتانی کەنداو بوون بە کڕیارێکی بەوەفای نەوت و پێترۆکیمیاوی ڕوسی. سعودیە بەداشکاندنێکی زۆر لە هاویندا سوتەمەنی لە روسیا دەكڕی بۆ ئەوەی وێستگەی کارەباکانی کارپێبکات، ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ كۆمپانیای (لیتاسکۆ) بەشی بازرگانی (Lukoil) کردبوو، هاوردەی سوتەمەنی روسیا گەیشتبووە 86%.
(هەرچەندە لە بنچینەدا شەری ئۆکرانیا لەدەرەوەی بەرژەوەندییە گرنگەکانی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی کەنداون و هەندێ کلتورو مێژوویەک بە یەکەوە وابەستەی کردون کە هانیان بدات بۆ ئەوەی روسیا پێویستە یارمەتی بدرێت)
لە راستیدا هیچ مانایەکی تیا نیە کەنداو دژایەتی خۆیان بەکراوەیی بەرامبەر نەوتی روسیا ڕابگەیەنن. وادەکات بیرکردنەوەی ئەوروپییەکان بۆ ئەوە بڕوات کە ئیتر بازاڕی هاوردەی نەوتیان بەرەو كەنداو بگٶڕن. نەوتی مۆسکۆ هێواش هێواش جێگای نامێنێت لە ئەوروپادا، ئەو کاتە وڵاتانی کەنداو دەتوانن بەوە نرخەکانیان ڕێکبخەن لەگەڵ ئەوروپادا، ئەنجامی زیانی ئابوری روسیا تائێستا دەرنەکەوتوە بەرامبەر بە میرنشینەکانی کەنداو، ئێستا زۆر ماوە بۆ ىازاڕی نەوت هەر لە کاریگەری کۆڤید -19 لەسەر چین و کەمکردنەوەی خستنەڕووی زیادەی نەوت، دابەزینی گەشەی ئابوری جیهان. هەتا ئیستا ئەو فاکتەرانە کاریگەری نێگەتێڤی زۆریان کردۆتە سەر بازاڕی نەوت، وایکردوە پابەندبوونێکی تەواو هەبێت لەنێوان ئۆپێک پڵاس، هەرچەندە ڕۆڵی روسیا لاواز بووە، ئەبێت پۆڵیسی ئۆپێک جارێکی تر ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان بببێتەوە. 
هەرچەندە ئاشکرا نیە ئۆپێک پڵاس تا چەند ده‌توانن خواستەکانی سەرۆک بایدن جێبکەنەوە. سعودیە بەڵینی داوە بە ئەمریکا بۆ دڵنیای بازاڕی نەوت، بەڵام هەرگیز شی نەکردۆتەوە چۆن ئەو کارەدەکات، تەنها سعودیەو ئیمارات کە توانای بەرهەمهینانی زیادەیان هەیە بەردەوام دەتوانن بیخەنە بازاڕەوە، ئەوەش زەحمەتە ڕێگا بدەن هەموو بەرهەمەکەیان بخەنە بازاڕەوە. 

1.    Chathamhouse, Will an EU oil price cap limit Russian aggression?;


https://www.chathamhouse.org/2022/12/will-eu-oil-price-cap-limit-russian-aggression
2.    Chathamhouse, Timing is the key to the Gulf replacing Russian oil;
https://www.chathamhouse.org/2022/07/timing-key-gulf-replacing-russian-oil
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand