داهات و خەرجی گشتی عێراق

Draw Media

2022-12-09 07:17:22



درەو:
🔹 لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (136.26 ترلیۆن) دینار، کە (95.3%)ی داهاتی نەوت و(4.7%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (79.73 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (92.4%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. تەنها (6.59 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (7.6%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (36.3%) و زیاتر لە (33.71 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
🔹 خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بریتی بووە لە (6.5 ترلیۆن) دینار و بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران (6 ترلیۆن) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی (429 ملیار) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار زیاتر لە (40 ملیار) دینار، خەرجیان هەبووە.


یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2022

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە بۆ دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڵاوی کردوونەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (136 ترلیۆن و 262 ملیار و 85 ملیۆن و 482 هەزار و 91) دینار، بەجۆرێک بڕی (129 ترلیۆن و 945 ملیار و 398 ملیۆن و 980 هەزار و 835) دیناری بەڕێژەی (95.3%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (6 ترلیۆن و 316 ملیار و 686 ملیۆن و 501 هەزار و 256) دینار، بەڕێژەی (4.7%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری دە مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2022
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (86 ترلیۆن و 330 ملیار و 376 ملیۆن و 650 هەزار و 331) دینار، بەجۆرێک بڕی (79 ترلیۆن و 738 ملیار و 531 ملیۆن و 191 هەزار و 216) دیناری بەڕێژەی (92.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (6 ترلیۆن و 591 ملیار و 845 ملیۆن و 369 هەزار و 115) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر دە مانگی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)


سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2022
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (6 ترلیۆن و 951 ملیار و 845 ملیۆن و 369 هەزار و 116) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (90 ملیار و 182 ملیۆن و 185 هەزار و 915) دیناری بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (792 ملیار و 835 ملیۆن و 526 هەزار و 915) دیناری بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (2 ترلیۆن و 95 ملیار و 740 ملیۆن و 721 هەزار و 784) دیناری بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (3 ترلیۆن و 501 ملیار و 957 ملیۆن و 291 هەزار و 990) دیناری بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (471 ملیار و 129 ملیۆن و 642 هەزار و 512) دیناری بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە دە مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).

خشتەی ژمارە (3)

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2022

لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (86 ترلیۆن و 330 ملیار و 376 ملیۆن و 560 هەزار و 331) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (136 ترلیۆن و 262 ملیار و 85 ملیۆن و 482 هەزار و 91) دینار.
واتە بڕی (33 ترلیۆن و 714 ملیار و 609 ملیۆن و 280 هەزار و 104) دیناری بەڕێژەی (36.3%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری دە مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2022
لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 499 ملیار و 907 ملیۆن و 702 هەزار و 551) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (428 ملیار و 996 ملیۆن و 666 هەزار و 435) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (10) هەزار دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (40 ملیار و 166 ملیۆن و 924 هەزار و 773) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (6 ترلیۆن و 30 ملیار و 744 ملیۆن و 111 هەزار و 343) دیناری خەرجکردووە، بڕی (5 ترلیۆن و 217 ملیار و 192 ملیۆن و 187 هەزار و 369) دیناری بە ڕێژەی (87%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (813 ملیار و 551 ملیۆن و 923 هەزار و 974) دیناری بە ڕێژەی (13%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)


سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولە لغایە کانون الپانی 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە شباگ 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە اژار 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە نیسان 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە مایس 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە حزیران 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە تموز 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە ‌‌ێ‌ب 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە ایلول 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە تشرین الاول 2022 للموازنە الاتحادیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand