پێداوچوونەوە بە پاسپۆرتی دیپلۆماسیدا دەكرێت

Draw Media

2022-12-02 11:21:06



 (درەو): 
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەكات پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە شایستە نین، پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد جگە لە خۆیان بۆ خێزانەكانیشیان ئەم پاسپۆرتەیان وەرگرتووە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە كرد پێداچوونەوە بە هەموو ئەو كەسانەدا بكات كە هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسین، هەر كەسێك شایستە نەبوو لێی وەربگرنەوە. 
مانگی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆكتۆبەری 2021ەوە بۆ ئۆكتۆبەری ئەمساڵ واتە لەماوەی تەنیا یەك ساڵدا زیاتر لە (4 هەزار) پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق دەركراوە.
هەڵگرانی پاسپۆتی دیپلۆماسی عێراق دەتوانن بەو پاسپۆرتەوە سەردانی 13 دەوڵەت بكەم كە بریتین لە (كوەیت، توركیا، ئێران، سوریا، ئوردن،تونس،  كۆلالەمپور، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا، ڤێتنام). 
بەگوێرەی یاسا پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەبەخشرێت بەم كەسانە: 
•    سەرۆك كۆمارەكان
•    سەرۆكەكانی ئەنجومەنی وەزیران
•    سەرۆكەكانی پەرلەمان
•    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی
•    سەرۆكەكانی هەرێمی كوردستان 
•    سەرۆك حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان
•    ئەندامانی پەرلەمانی فیدراڵ (ئەوانەی ئێستا‌و ئەوانەی پێشوو)، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) ئەندامانی كوردی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق لە هەموو فراكسیۆنە جیاوازەكان پاسپۆرتی دیپلۆماسییان وەرگرتووە، ئەم پاسپۆرتە هاوسەرو منداڵەكانیشیان لێی سودمەند دەبن
•    پلە تایبەتەكان
•    وەزیری دەرەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ هەر كەسێكی بكات بە گونجاوی بزانێت یان لە هەر كەسێكی وەربگرێتەوە كە تۆمەتی لەسەر بێت
پاسپۆرتی عێراق لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی خراپی هەیە، بەگوێرەی راپۆرتی یەكەمی ساڵی 2022ی كۆمپانیای راوێژكاری جیهانی بواری هاوڵاتیبوون‌و مانەوە، پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی (110)دایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان. 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand