The National Endowment for Democracy supports Draw financially

News

Report

پارتی (43%) دەنگی زۆنی زەردو یەکێتی (24%) دەنگی زۆنی سەوزی هەیە

ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی پارتی لە زۆنی زەرد و یەکێتی لە زۆنی سەوز، پارتی (43%) دەنگەکان و یەکێتی (24%) دەنگەکانی هەیە

Published at : 7 November 2026

 پارتی (43%) دەنگی زۆنی زەردو یەکێتی (24%) دەنگی زۆنی سەوزی هەیە

Font size

Font size

شیكاری: درەو 

🔻 بەپێی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

🔻 پارتی لە زۆنی زەرد

🔹 دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، توانیویەتی (43%)ی کۆی دەنگەکان (749 هەزار و 938) دەنگ بەدەستبهێنێت.

🔹 کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (27%)ی دەنگەکانی زۆنی زەردیان بەدەستهێناوە (467 هەزار و 350) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 16% لە دەنگی پارتی کەمترە.

🔹 ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی زەرددا، بایکۆت پلەی دووەمی گرتووە بە ڕێژەی 30% (529 هەزار و 365) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە و (13%)ی پارتی کەمتر بووە.

🔹 جگە لە پارتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (57%) زۆنی زەردیان داپۆشیوە. 

🔻 یەکێتی لە زۆنی سەوز

🔹 دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی سەوز (سلێمانی + هەڵەبجە)، توانیویەتی (24%)ی کۆی دەنگەکان (269 هەزار و 889) دەنگ بەدەستبهێنێت.

🔹 کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (34%)ی دەنگەکانی زۆنی سەوزیان بەدەستهێناوە (395 هەزار و 271) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 10% لە دەنگی یەکێتی زیاترە.

🔹 ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی سەوزدا، بایکۆت پلەی یەکەمی گرتووە بە ڕێژەی 42% (482 هەزار و 165) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە.

🔹 جگە لە یەکێتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (76%) زۆنی سەوزیان داپۆشیوە. 

 

 

سەرەتا

پاڵپشت بە ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (20/10/2024) لەسەر ئاستی چوار بازنەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بەڕێوەچوو، کە تێیدا (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس بە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتەوە مافی بەشدارییان هەبوو، لەو ژمارەیەش (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس بەشداری پرۆسەکەیان کردو (ملیۆنێک و 17 هەزار و 130) کەس بایکۆی پرۆسەکەیان کرد.

لەم ڕاپۆرتەدا شیکاری دەنگی هەردوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) دەکەین لە هەردوو زۆنی زەردو سەوز، ورتر بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنە و پارێزگاکانی (هەولێر و دهۆک) و یەکێتی نیشمانی کوردستانیش لە بازنەو پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە).

 

یەکەم؛ ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆنی زەرد (هەولێر و دهۆک)

1.    بازنەی هەولێر 

لە بازنەی هەولێر کۆی گشتی دەنگەکان (بە دەنگی بەشداربووان و بایکۆتکراو) (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس بووە:

-       دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان: 347,786 دەنگ (34%)

-       لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 321,487 دەنگ (31%)

-       بایکۆت: 353,633 دەنگ (35%)

-       کۆ: 1,022,906 دەنگ (100%)

 

2.    بازنەی دهۆک 

لە بازنەی دهۆک کۆی گشتی دەنگەکان لە مافی بەشدارییان هەبوو (723 هەزار و 747) کەس بووە:

-       پارتی دیموکراتی کوردستان: 402,152 دەنگ (56%)

-       لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 145,863 دەنگ (20%)

-       بایکۆت: 175,732 دەنگ (24%)

-       کۆ: 723,747 دەنگ (100%)

 

3.    هەردوو بازنەی هەولێر و دهۆک پێکەوە "زۆنی زەرد" 

لەکۆی گشتی هەردوو بازنەی هەولێر و دهۆک، (ملیۆنێک 746 هەزار و 653) کەس مافی بەشداری هەبووە:

 

-       پارتی دیموکرات: 749,938 دەنگ (43%)

-       لایەنەکانی دیکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، سەربەخۆ و پێکهاتەکان): 467,350 دەنگ (27%)

-       بایکۆت: 529,365 دەنگ (30%)

-       کۆ: 1,746,653 دەنگ (100%)

 

کەواتە لەسەر ئاستی سەرجەم زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، پارتی دیموکرات (43%)ی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە (30%) زیاتر بووە لە کۆی دەنگی سەرجەم لایەنەکانی دیکە کە (27%)ی دەنگەکانیان بەدەستهێنابوو.

 

کەواتە
1.    دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی زەرد (هەولێر + دهۆک)، توانیویەتی (43%)ی کۆی دەنگەکان (749 هەزار و 938) دەنگ بەدەستبهێنێت.

2.    کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (27%)ی دەنگەکانی زۆنی زەردیان بەدەستهێناوە (467 هەزار و 350) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 16% لە دەنگی پارتی کەمترە.

3.    ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی زەرددا، بایکۆت پلەی دووەمی گرتووە بە ڕێژەی 30% (529 هەزار و 365) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە و (13%)ی پارتی کەمتر بووە.

4.    جگە لە پارتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (57%) زۆنی زەردیان داپۆشیوە. 

خشتەی یەکەم

Untitled Media

 

 

 

دووەم؛ ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زۆنی سەوز (سلێمانی و هەڵەبجە)

1.    بازنەی سلێمانی 
لە بازنەی سلێمانی کۆی گشتی ئەو هاووڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەبووە ( ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس بووە:

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 257,359 دەنگ (24%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، بزوتنەوەو پێکهاتەکان): 368,865 دەنگ (34%)
بایکۆت: 460,849 دەنگ (42%)
کۆی گشتی: 1,087,073 دەنگ (100%) 
 

2.    بازنەی هەڵەبجە 
لە بازنەی هەڵەبجە کۆی گشتی هاووڵاتیانی مافپێدراو (60 هەزار و 252) کەس بووە:

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 12,530 دەنگ (21%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان و بزوتنەوە): 26,406 دەنگ (44%)
بایکۆت: 21,316 دەنگ (35%)
کۆی گشتی: 60,252 دەنگ (100%) 
 

3.    هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە پێکەوە ("زۆنی سەوز") 
لەکۆی گشتی هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە، ژمارەی گشتی هاووڵاتیانی مافپێدراو (ملیۆنێک و147 هەزار و 325) کەس بووە:

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 269,889 دەنگ (24%)
لایەنەکانی دیکە (پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەڵوێست، بەرەی گەل، سوسیالست، گۆڕان، بزوتنەوەو پێکهاتەکان): 395,271 دەنگ (34%)
بایکۆت: 482,165 دەنگ (42%)
کۆی گشتی: 1,147,325 دەنگ (100%) 
 

کەواتە
1.    دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: لەسەر ئاستی تەواوی زۆنی سەوز (سلێمانی + هەڵەبجە)، توانیویەتی (24%)ی کۆی دەنگەکان (269 هەزار و 889) دەنگ بەدەستبهێنێت.

2.    کۆی دەنگی لایەنەکانی تر: بە تێکڕا (34%)ی دەنگەکانی زۆنی سەوزیان بەدەستهێناوە (395 هەزار و 271) دەنگ، کە ئەمەش بە ڕێژەی 10% لە دەنگی یەکێتی زیاترە.

3.    ڕێژەی بایکۆت: لە تەواوی زۆنی سەوزدا، بایکۆت پلەی یەکەمی گرتووە بە ڕێژەی 42% (482 هەزار و 165) کەس، کە ئەمەش لە کۆی دەنگی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکە پێکەوە زیاتر بووە.

4.    جگە لە یەکێتی، سەرجەم لایەنەکان و بایکۆت پێکەوە پانتایی (76%) زۆنی سەوزیان داپۆشیوە. 

خشتەی دووەم

Untitled Media

 

 

Untitled Media

 

 

Latest news

See more
null
Before 19 Hour/s

Parliamentary Probe Launched Over Oil Smuggling and Khor Mor Attack

null
10 November 2026

KDP and PUK Retain Separate Military Commands Despite Peshmerga Unification

null
10 November 2026

Losses from Targeting the Kormor Gas Field Exceed $4 Million Per Day