سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ڕكاربەرییەكانی سەرۆكایەتی كۆمار

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 شوبات 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

یاسین ته‌ها

پێدراوەكان:

ـ پارتی پشتئەستوورە بە بلۆكێكی جێگیری سەدری - پارتی كە لەسەروو 105 كورسییە، هەروەها دەنگیشی داوە بە حەلبوسی و هاوپەیمانییان هەیە لەگەڵ سوننەكان (هاوپەیمانی سیادە) كە زیاترن لە 70 كورسی و چاوەڕێی دەنگی ئەوانیش دەكات.

ـ یەكێتی لەهەوڵی مسۆگەركردنی دەنگەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە" دایە، پاش ئەمەش كار بۆ مسۆگەركردنی بلۆكێك دەكات لەسەرو 100 كورسی پەرلەمانەوە، دواتر هەوڵی ڕازیكردنی كاندیدە تاكەكان و لیستە پەرش و بڵاوەكان دەدات لەگەڵ چاوەڕێكردنی ئینشیقاق و ڕاجیایی ناو سوننەكان كە وەك سەدرییەكان یەكڕیزییەكەیان مەركەزی و تۆكمە نییە.

ئەگەر و پێشهاتەكان:

ـ سەرۆك كۆمار پرسیارێكی ناردووە بۆ دادگای فیدراڵی كە ئایا رێژەی ئامادەبوونی پێویست بۆ دەنگدانی 7ی شوبات، 2/ 3ی پەرلەمانتارانە بەگوێرەی مادەی 70ی دەستور یان 50+1، ئەگەر دادگا یەكەمیان پەسەند بكات (2/ 3)، بایكۆت و پەكخستنی پرۆسەكە و دواكەوتنی دەبێتە یەكێك لە ئەگەرەكان.

ـ دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ نزیككردنەوەی سەدرو لایەنە شیعەكان و لە هەولێریشەوە دەرچووە (4_ 5 وەزارەت بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی)، ئەگەر ئەمە سەربگرێت، گۆڕان بەسەر هاوكێشە سیاسییەكە دێت و رێككەوتنە گریمانكراوەكە ئاراستەی هاوپەیمانییەكانی داهاتوو دیاری دەكات كە قورسە پێشبینی بكرێت لە بەرژەوەندی كام لا دەبێت.

ـ تا هەفتەی داهاتوو پێشهاتی یەكلاكەرەوە چاوەڕوانكراو نییەو چركەساتەكانی كۆتایی بڕیاردەرن، لە یارییەكەشدا سێ كارتێكەری تر ڕۆڵیان هەیە كە ئۆفەر، ئیغرائات، گوشاری دەوروبەرن جگە لە ویستە ناوخۆییەكان.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟