سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مەڕجەعبوون  چۆنە؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 کانوونی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەعد هەمەوەندی 
لە دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر ، نەیاری ناوخۆو دەرەکی چەندین رێکارو رێگەی جیاوازییان بەکارهێنا بۆ شکاندنی کەسێتی بارزانی، هەرچی هەوڵ بوو خستیانەگەڕ بۆ قەتیس کردنی ئەم کەسێتییە بە دیاریکراوی لەناو کوردستاندا. ویستیان وابوو لەرێی چەندان لێدوانی سیاسییانەی نەیارەکان و نووسین و راپۆرتی هەندێک لە رۆژنامەکان لەسەر ئاستی هەم ناوەخۆ هەم دەرەکی، بارزانی لەکەسێکی نێودەوڵەتییەوە  بە سەرکردەیەکی لۆکاڵی پێناس بکەن و زێدەتر بەکاری لاوەکی خەریکی بکەن و بیکێشنە نێو چەندان کێشەی دروستکراو لە ناوەخۆدا..! لەم سەروبەندەشدا دوژمنانی کوردو لایەنە سێبەرەکانییان چەندین  هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارییان خستنە نێو ناوەندە میدییایەکان،کەچی هەر بێسوود بوون..!
 بارزانی لە ساڵی نەوەدو یەکەوەو لەگەڵ دەستپێکی راپەڕین، مەرجەعییانە کاری سیاسی و بڕیاری سیاسی و هەڵوێستی سیاسی لە سەر ئاستی پەیوەندییەکانی وڵاتانی دەرەوەش هەبووە. نموونەی زیندوو زۆر هەن، لەوانە بڕیاری یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دەرچوونی پارتی بە پلەی یەکەم، بەڵام لەپێناو دۆزی رەوای گەلی کوردستان و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوویی(شەڕاکە) نیشتیمانی، قبووڵی حکومەتێکی نیوەبەنیوەی کرد .
بارزانی لە پڕۆسەی  رێفراندۆم سەلماندی کە ئەم مەرجەعی باڵای سیاسی کوردستانەو دوای ئەم هەموو دژایەتیکردنەشی، جارێکی دی و لە پێش دواهەمین  ھەڵبژاردنی عێڕاق و بە ئێستاشەوە ھەولێرو سەری بڵند بووەتە جێگای ئاشت بوونەوەی سیاسیەکان و نەخشەکێشان، بۆ داھاتووی عێڕاق. لێرەدا  بەروونی بە دیاردەکەوێت کە بارزانی لە مەرجەعی کوردستانیش  تێپەڕیوەو وەک سیاسی و سەرکردەو رابەرێکی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش هەژمار دەکرێت، بەتایبەتی، لەپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟