سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

جامەكەی لاهور زرینگا

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تەمموز 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی


كورد دەڵێ جام بشكێ، بەڵام نەزرینگێ!
*
ئەوەی ٨ تەمموز روی دا، رێك وەك هەڵبژاردنە مەحەلییەكانی پێش كۆنگرەی سێی یەكێتیی بوو، تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفای پەڕوباڵ كردو چاوەڕێ بوو دوای ئەوە وەكو تەیرێكی مەعقولی دەستەمۆ لەناو یەكێتیدا بەردەوام بێت.
*
جامەكەی نەوشیروان مستەفاش زرینگا.
*
هەمووی چوار ساڵی نەبرد، لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠٠٩ تەپڵی بە یەكێتیی ناو یەكێتی لێداو نەك جام، دەرگاو پەنجەرەی بە یەكێتییەوە نەهێشت. ئەوجا نۆرەی ئەو بوو كە تێكڕای یەكێتی بكاتە تەیرێكی مەعقول!
*
ئەوەی روی داوە كودتایەكە كە دەبوایە رۆژێك یەكێك لە هاوسەرۆكەكان بەسەر ئەوی دیكەدا هەر بیكات. كوڕەكانی تاڵەبانی پێگەی خۆیان لە هەولێر بەكار هێناو دەسەڵاتیان بردەوە ناو بازنەی بچوكی خێزانی.
*
لە هیچ شوێنێك ئەگەر باوك میراتگرێكی هەبێ، رێگەی نەداوە ئامۆزاكەی لەسەر ئەو میراتە دانیشێت!
*
كوڕەكانی تاڵەبانی ئێستا سەركەوتوون، بەڵام پێناچێ ئەوە درێژخایەن بێت. بە لابردنی (هاو) كەس نەبووە بە (سەرۆك) چونكە بەو (هاو)ەوە سەرۆك بوو!
*
ها لێرە بەدواوەش چی پۆخڵەواتی جیهازی ئەمنی سلێمانییە ئیتر دەبێ لە ئەستۆی بگرن‌و كەس ناتوانێ خۆی لە قاچاغی‌و سەرانەستاندن بێبەری بكات.
*
ئەوی كراوە لە كورت ماوەدا، رەنگبێ بە دڵی پارتیش بێت، بەڵام نەوشیروانەكەی ناو یەكێتی زۆر لە نەوشیروانەكەی سەر گردەكە بۆ پارتی باشتر بوو. بە هەموو لایەك نەوشیروانێكی كەللە رەق‌و سیاسییەكی تاڵەبانی ئاساتان لە خۆتان قیت كردەوە.
*
لێرە بەدواوە رەنگبێ (من) لەناو یەكێتیدا جێم ببێتەوە، بەڵام پێناچێ جێی لاهوری شێخ جەنگی ببێتەوە.
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟