سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی گەورەترین خزمەتی بە حەشدی شەعبی کرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەحموود یاسین کوردی

پارتی لە مێژووی عێراق گەورەترین خزمەتی بە حەشدی شەعبی کرد ئەویش لە رێگای گواستنەوەئ گەورەترین کۆمپانیای مقاولات لە سەر دەستەی حەشدی شەعبی ئەم هەنگاوەی پارتی گەورەترین کیشەی ئابووری حەشدی چارەسەر کرد، چونکە لە رێگای ئەو کۆمپانیایە بە ملیارەها دۆلاریان لە پرۆژەکان دەستکەوت پێویستیان بە پارەی ئیران و نەوتی عێراقی نەما.

ئیشەکە چۆن کرا؟
بە پێی نووسراوێکی فەرمی رۆژی ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٨ی بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە سەر پشکی پارتی لە کابینەی عادل عەبدولمەهدی ئیمزای لەسەر کردووە دەڵێ: ״لەسەر داوای دەستەی حەشدی شەعبی و ڕەزامەندیی ئێمە، بڕیارمان دا بە بەستنەوەی کۆمپانیای موعتەسەم بۆ کاری بەڵێندەرایەتی بە دەستەی حەشدی شەعبییەوە.״ 

ئەم کارەش بە نایاسایی کرا، چونکە کۆمپانیاکە بە یاسا بە وەزاروت بەستراوەتەوە کەچی وەزیرەکەی پارتی خستییە سەر حەشدی شەعبی، ئەمەش وایکرد حەشدی لە وەرگرتنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردەو رێگاو بان لە عێراق بە ملیارەها دۆلاری دەست بکەوێ بۆیە سزای ئەمریکا لە سەر ئێران لە سەر سەرکردەکانی حەشد هیچ کاریگەری نییە چونکە ئەوان بەو بڕیارەی پارتی خۆیان باش باش دەوڵەمەند کرد.

ئەمەی پارتی کردی هیچی کەمتر نەبوو لەوەی سوپای پاسداران لە ئێران کردنیان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئابووری وڵات و چوونە نێو هەموو سێکتەرەکانی ئابووری.

بۆیە ئێستا لە سەر سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغداو کەفوکوڵی ئەندامی سادەو فەقیرحال هیچ توشی شۆک نەبووم و بڕوام بەو شەڕە سیاسییە نییو چونکە ئەوان لە ژێرەوە هاوپەیمانن و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەس دەیانەوێ رایگشتی چەواشە بکەن.

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟