سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نێچیرڤان بارزانی وەبیرهێنامەوە !

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی

لەو چەند رۆژە زۆرترین قسە دەربارەی بزاڤەکانی نێچیرڤان بارزانی کران و وەک هەمیشە بەسەر ستایش کردن و رەخنە لێگرتن دابەش ببوون،ئەمن بە شێوەیەکی رێژەیی لە هەردوو بەرەدا هاوبۆچوون و دژە بۆچوون بووم.
حەزم نەدەکرد نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا دیدار لەگەڵ ماکڕۆن بکات،چونکە پێم وایە درێژکردنەوەی هەمان هەلەی زوو پیرۆزبایی کردنە لە کازمی کە دەرچوو شایەنی نیە،خاڵی گەش ئەوە بوو کە لایەنی عێڕاقی بەتەنیا و بە فەرمی لەگەل ماکڕۆن کۆبوونەوە و لایەنی کوردستانیش بە تەنیا و بە فەرمی لەگەڵی کۆبوونەوە و ماکڕۆن بەڵێنی ئەوەشی داوە کە لە دەرفەتێکی نزیکدا سەردانی کوردستان بکات.
بەڵام دڵخۆش بووم کە رۆژی دواتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانیم لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەنقەرە بینی،کە ئاماژەیەکی روونە لەوەی هەرێمی کوردستان ئەگەر لەناوەخۆ دیسان تێکی نەدەنەوە پێگەی بەهێز دەبێتەوە و دەبێتەوە لایەنێکی بەهێزی هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،رەنگە هەندێک بڵێن ئەردۆغان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە خراپترین دۆخ دایە و ئەگەر لە دۆڕانی پارتەکەی لە هەڵبژاردن و خۆشی لە سەرۆکایەتی کۆمار زۆر نزیکە و منیش تەواو هاوڕای ئەو بۆچوونەم بەڵام ئەوە لە گرنگی دیدارەکە کەم ناکاتەوە.
لەوانە لە هەموویان گرنگتر کە کەمترین قسەی دەەبارە کرا هێنانەوەی دوو منداڵی ئێزیدی بوو لە تورکیاوە بۆ کوردستان و شادبوونەوەیان بە کەسوکاریان،ئەوە قسە و هەڵوێستێکی نێچیرڤان بارزانی وەبیرهێنامەوە کە دوای جینۆسایدی شەنگال لە دیدارێکی دا لەگەڵ کەسوکاری ئەو ئێزیدیانەی داعش رفاندبوونی بەڵێنی پێدان کە ئەگەر چاکەتەکەی بەریشی بفرۆشێ ئەوە واز لە ئازادکردنی ئەو ژن و منداڵانە ناهێنێ کە کەوتوونەتە دەست داعش.
ئەو هەڵوێستەی نێچیرڤان بارزانیم بۆیە لا جوان و گرنگە چونکە لە ناو سیاسیانی رۆژهەڵات زۆر کەمیان خاوەن قسە و بەڵێنی خۆیانن،بەڵکو زوو بەڵێن دەدەن و زووش لەبیریان دەچێتەوە،بەڵام سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەو جغزە دەرچووە و باسکردنی لە تەنها کارەکتەرێکی سیاسی تەقلیدی کورت ناکرێتەوە.

 

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟