سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حاجی قاسم لە عێراقە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقەوە ئاشکرایکرد، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ئێستا لە شاری بەغدادە.
بەپێی قسەی سەرچاوەکە، کە خۆی داوایکردووە ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە، قاسمی سلێمانی یاخود وەکو بەرپرسانی کوردو عێراقی دەڵێن "حاجی قاسم" بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی دانانی شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق گەیشتوەتە بەغداد.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، محەمەد کەوسەرانی یەکێک لە رۆحانی و پیاوە ئاینییەکانی شیعە کە نوێنەری حزبۆڵای لوبنانە لە بەغداد، لەوانەیە کە لەم گەشتەیدا پشتیوانی لە قاسم سلێمانی دەکات و هەوڵدەدات لایەنە سیاسییەکانی عێراق والێبکات هەموویان پشتیوانی کاندیدی دڵخوازی ئێران بکەن بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی.
چەند بابەتێک هەن کە ئاڵنگاری گەورن لەبەردەم ئەو کەسەی کە لەدوای عادل عەبدولمەهدی پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، لەوانە:
? چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە.
? بودجەی ساڵی 2020 و چارەسەری دۆسیەی بودجەو نەوتی هەرێمی کوردستان.
? پرسی هەمواری دەستور.
? چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا کوژراون.
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی، چەندین ناو وەکو کاندیدی جێگرەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باسلەوە دەکەن تائێستا لایەنەکان لەسەر هیچ ناوێک یەکلانەبونەتەوە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟