سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تێگەیشتن لە کەمال کلیچدارئۆغلۆ

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئایار 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سه‌ردار عه‌زیز

کەمال کەسایەتییەکی ئاڵۆزە، بەڵام هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە کە سادە دەرکەوێت. ستراتیژی سەرەکی بانگەشەی ئەوەیە کە پێچەوانەی ئەردۆگانە. بە خوێندنەوەی ڤیدیوکانی مرۆڤ زۆر دونیابینی ئەوی بۆ دەردەکەوێت.

یەکەم، بەگشتی ڤیدیوکانی بەبێ چاکەت و بۆینباغە، کە ئاماژەیە بۆ نەمانی پلەبەندی و خۆ جوداکردنەوە. ئەوەی پێی دەوترێت خاکی بوون.

دووەم، پاشخانی ڤیدیوکانی کتێب و چێشتخانەو باغچەی بچکۆلەن، کە دەرخەری کۆمەڵێ خەسڵەت و پەیامن. لە پێشاندانی ماڵەکەی دەیەوێت پێچەوانەی قەسرە هەزار ژورەییەکەی ئەردۆغان بێت. هەروەها ئەو پەیامە بگەیەنێت کە گەندەڵ نیە، وەک ڕکەبەرەکانی.

سێیەم، بوونی کتێب، دەرخەری بایەخدانە بە بیرو زانست، بە پێچەوانەی ئەردۆگانەوە کە زۆربەی کاتی تەماشای تەلەفزیون دەکات.

چوارهەم، کەمال دەیەوێت بڵێت چەپم. بەڵام چەپی تورکی چەهەپە، چەپی دەوڵەتییە، نەک چەپی کۆمەڵایەتی.

پێنجەم، کەمال هەوڵدەدات لەگەڵ باوەڕە عەلەوییەکەیدا خۆی ئاشت بکاتەوە. ئەمە پچڕانە لە کەلتوری کەمالیزم. هەروەها فشارە بۆ کەلتوری سوننی حەنەفی تورکی. لە تورکیا هاوڵاتی ڕاستەقینە تەنها ئەوانەن کە تورکن و حەنەفین. بۆ نمونە زۆربەی کورد شافیعییە، بۆیە نەک هەر کوردبوونیان بەڵکو شافیعی بونیان ڕێگرە بۆ بوون بە هاوڵاتیی ڕاستەقینە. ئەگەر دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە فراوانکردنی بنکەی هاوڵاتیی بوون بێت لە تورکیا، دەستکەوتێکی گرنگە.

پێنجەم، کەمال کوردە، بەڵام ناوێرێت وەها بڵێت. ئەمە جۆرێکە لە نەخۆشی. ئیسلامییەکان دەتوانن بڵێن کوردین و ئیسلامین، بەڵام عەلمانییەکان ناتوانن.

شەشەم، کەمال دەیەوێت بڵێت کە کەسایەتییەکی سازشکەرە. تورکیا پێویستی بە ئەمەیە. بەڵام سازشکردن ڕەنگە هەندێجار وەک لاوازی دەرکەوێت.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!

null

ئێزدییەکان، یادەوەریی هاوبەش‌و داهاتوی یەکبونی نەتەوەیی کورد

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟