سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

عەلی زەیدی لەبارەی نەوتو دەروازە سنوریەكانی هەرێم بڕیاریدا

عەلی زەیدی: وەرگرتنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە،ڕاسپاردنی وەزارەتی نەوت بە بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی کە سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنوری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە – کەرکوک – سەڵاحەددین – نەینەوا) و لە ڕووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراقدان.

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی دووەم 2026

عەلی زەیدی لەبارەی نەوتو دەروازە سنوریەكانی هەرێم بڕیاریدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

سەباح نوعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان:

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڕێز عەلی فالح زەیدی، پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کرد؛ بە پشتبەستن بەو بنەمایەی کە سەروەریی نیشتمانی دابەش نابێت و پاراستنی سامانی عێراق جەنگێکی چارەنووسسازە کە دەوڵەت لە ڕێگەیەوە سنوورێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەموو جۆرە قاچاخچێتییەک دادەنێت، بەڕێزیان فەرمانی دەرکردنی کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیاری کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم: بڕیار و ڕێکارەکانی کارگێڕی و کۆنترۆڵکردن

1. بەخشینی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە پۆستەکەی.
2. دوورخستنەوەی هەریەک لە؛ (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک) لە پۆستەکانیان بەهۆی بەدواداچوون نەکردنیان بۆ دۆسیەی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
3. بەخشینی فەرماندەی لیوای یەکی پۆلیسی وزە و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی لیوای یەکی پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەری بەشی بازگەکانی لیواکە لە پۆستەکانیان.
4. ئاراستەکردنی سزای سەرزەنشتکردن بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک.
5. دوورخستنەوەی کاتی بۆ هەریەک لە؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و جێگرەکانی، تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکیی فیدراڵییەوە، هەروەها ڕەوانەکردنی بەڕێوەبەری پێشوو بۆ لێکۆڵینەوە.
6. بەخشینی بەڕێوەبەری بەشی پشکنین لە کەرکووک سەر بە کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان؛ بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی.
7. دوورخستنەوەی کاتی بۆ هەریەک لە؛ بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە کانزاییەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکیی فیدراڵییەوە.

دووەم: ڕاسپاردە کارگێڕی و هونەرییەکان
1. ڕەوانەکردنی دۆسیە و سەرپێچییەکان بۆ دادگا و ڕاسپاردنی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی بۆ لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییانەی خوارەوە و خستنەڕوویان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی:
أ. وردبینیکردن لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان کە لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای  "میحوەر ئەلفزی" و کۆمپانیاکانی دیکەدا واژۆ کراون و دڵنیابوونەوە لە تەواوی بڕە دابینکراوەکان.
ب. وردبینیکردن لە میکانیزمی ڕادەستکردن یان دابینکردنی نەوتی خاو لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان و پاڵاوگەی کار و دڵنیابوونەوە لە هاوتابوونی بڕە دابینکراوەکان لەگەڵ بڕە وەرگیراوەکان.
ج. لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکوور؛ بەهۆی کەمتەرخەمی و کورتهێنانیان لە بەدواداچوون و بوونی سەرپێچی.
د. لێکۆڵینەوە لەو مۆڵەتانەی کە بە سەرجەم کارگەکان دراون لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە (بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی) و ئەو کۆمپانیایانەی بوونەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
هـ. لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارانەی کە بۆ پاسەوانە مەدەنییەکانی تایبەت بە پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان خەرج کراون؛ لەبەرئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بوونیان نییە.
و. لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییە تۆمارکراوانەی کە تایبەتن بە نەبوونی پشکنینی تاقیگەیی و ئاشکراکردنی ئەو بڕە بەرهەمە نەوتییانەی لە ڕێگەی دەروازەکانی هەرێمەوە هەناردەی دەرەوەی عێراق کراون.

2. ڕێکارەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەروازە سنوورییەکان:
أ. ڕاسپاردنی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێنەدانی ڕەزامەندیی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.
ب. وەرگرتنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
ج. ڕاسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە – کەرکووک – سەڵاحەددین – نەینەوا)ـەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراقدان.

3. ڕێکارە ئەمنی و سەربازییەکان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان:
أ. فەرماندەیی هێزەکانی سنوور ئەرکی داخستنی دەروازە نافەرمییەکان دەگرێتە ئەستۆ لە چوارچێوەی سنوورە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لە نێویشیاندا دەروازەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ب. ڕاسپاردنی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی لیواکانی گرنگیپێدانی هاوبەش (یەکەم – دووەم) سەرجەم ڕێگا خۆڵەکان لە نێوان پارێزگاکانی (دیالە – سەڵاحەدین – کەرکووک – نەینەوا) و هەرێمی کوردستانی عێراق دابخەن.
ج. ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ گرتنەدەستی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان و چاودێریکردنیان بە کامێرا، بەو کێڵگانەشەوە کە دەکەونە سنووری کارگێڕیی حکوومەتی فیدراڵی و لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێم"ـدان.

4. ڕێکارە هونەری و چاودێری و ئەندازیارییەکان:
أ. ئامادەکردنی میکانیزمێکی ڕوون کە جووڵەی بەرهەمە نەوتییەکان لە نێوان پارێزگاکان و لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێکبخات و سەرجەم لایەنەکان پابەند بن پێوە.
ب. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ پاراستن و چاودێریکردنی بۆری و بیرە نەوتییەکان (نوێکردنەوەی سیستەمی نیشتمانیی دیجیتاڵی بۆ چاودێریکردنی هێڵەکانی نەوت و ئاشکراکردنی قاچاخچێتی).
ج. بەستنەوەی پێوەری ئەلیکترۆنی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە لەسەر سەرجەم بیرە نەوتییە کاراکانی عێراق.
د. ئامادەکردنی گۆڕەپانی تایبەت لە بازگەکانی دەروازەی (سلێمانی – هەولێر – دهۆک) لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەر بە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانی تێیدا جێگیر بن، هەروەها دروستکردنی تاقیگە لەو بازگانەدا بۆ پشکنینی ئەو بەرهەمانەی بەرەو ئەو پارێزگایانە دەردەچن.
هـ. ڕاسپاردنی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بۆ گواستنەوەی سەرجەم کارگەکانی قیری ئۆکسێنراو و نەفتا کە دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، سەڵاحەددین، کەرکووک و نەینەوا) و لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمنیی حکوومەتی فیدراڵیدان، بۆ ناوچەکانی دیکەی ناو هەمان ئەو پارێزگایانە لە ماوەی (6) مانگدا.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

زەیدی دەیەوێت كۆتایی بە دۆسیەی قاچاغچێتی بهێنێت لە هەرێم

null
پێش 6 کاتژمێر

بارزانی هاتنی سوپای عێراق و گەڕانەوەی بۆ هێڵی شین رەتكردووەتە

null
پێش 7 کاتژمێر

ئامانجە گەورەکانی نەوتی عێراق، دۆسیەی هەرێم و هاوسەنگیی هێز لە کەرتی وزەدا