چەكدارەكانی داعش لە توركیا لە زیندانی پێنج ئەستێرەدان

Draw Media

2018-05-27 13:45:22



رۆژنامەیەكی بەریتانیی رایدەگەیەنێت، چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە توركیا لە گرتوخانەی پێنج ئەستێرەیدان و بە ئازادی هاتوچۆ دەكەن و وەرزش دەكەن.
رۆژنامەی " دەیلی مەیل" ی بەریتانیی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد كە :" مەترسیدارترین تیرۆریستی ئوسترالیی لە ناو داعشدا لە گرتوخانەیەكی توركیادا زۆر بە خۆشی دەژی كە بە شێوازێك بونیادنراوە رێگە بە زیندانییەكان دەدرێت كە زۆربەیان لە تیرۆریستەكانی داعشن بە ئازادی هاتوچۆ بكەن و وەرزش بكەن و خۆیان خواردن بۆخۆیان ئامادەبكەن."
دەیلی مەیل دەشڵێت:" تیرۆریست نەعیم براكاش كە داواكراوی ژمارە یەكە لە ئوسترالیا لەو كاتەوەی كە لە تشرینی یەكەنی ساڵی 2016 لەگەڵ 20 تیرۆریستی تردا دەستگیركراون، لە یەكەیەكی نیشتەجێبوونی پێكهاتوو لە دوو نهۆم لە گرتوخانەیەكی توركیادان كە بازاڕی تێدایە و دەتوانن ئە ئازادی جموجوڵ بكەن و چیان دەوێت بیكڕن، هەروەها چەندین هۆكاری خۆشگوزەرانی و كات بەسەربردنی وەك تەلەفزیۆن و گۆڕەپانی وەرزشی تێدایە."

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand